تاڵیبان ٢٩ ژن و خێزانەکانیانی دەستبەسەر کردووە

ژمارەی دەستبەسەرکردنە ناڕەواکان لە ئەفغانستان زیاد دەکات و تاڵیبان لە دوو رۆژی ڕابردوودا ٢٩ ژنی بە خێزانەکانیانەوە دەستبەسەر کردووە. ناوەندی هەواڵ

ژمارەی دەستبەسەرکردنە ناڕەواکان لە ئەفغانستان زیاد دەکات و تاڵیبان لە دوو رۆژی ڕابردوودا ٢٩ ژنی بە خێزانەکانیانەوە دەستبەسەر کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕینا ئەمیری، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ژنانی ئەفغانی و مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، کە ژنان لە نێوان ٤٠ کەسدا بوون کە ڕۆژی هەینی دەستبەسەر کران و ئەو لە تویتێکدا وتی: "پێویستە ئەم دەستبەسەرکردنە ناڕەوایانە بوەستێن".

 

ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون بە هیچ تاوانێک تۆمەتبار نەکراون و ناتوانن پەیوەندی بە پارێزەرانەوە بکەن و قسە لەگەڵ خێزانەکانیان بکەن.

 

ئەوە لە کاتێکدایە هەر ڕۆژی هەینی تاڵیبان گروپێک لەڕۆژنامەنووسانی ئازادکرد کە دوو بیانی تێدابوو،ئەوەش دوای ئەوەی هەواڵی دەستبەسەرکردنیان ڕای گشتی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا دروست کرد، هەروەها چالاکوانێکیان ئازاد کرد کە لە دوای خۆپیشاندانێکی مافەکانی ژنان بێسەروشوێن ببوو.

 

ڕینا ئەمیری لە تویتەکەیدا وتوشیەتی: "لە کاتێکدا پێشوازی لە ئازادکردنی پەروانە دەکەین، کە ئەو خێزانانە و کەسانی دیکە دەستگیرکراون".