تاقیگەیەکی میدیایی لە زانکۆی ھەڵەبجە دەکرێتەوە

بەشی ڕاگەیاندن لە کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە، تاقیگەیەکی میدیایی بەبڕی ١٠ ھەزار دۆلاری ئەمریکیی دەکاتەوە.

بەشی ڕاگەیاندن لە کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە، تاقیگەیەکی میدیایی بەبڕی ١٠ ھەزار دۆلاری ئەمریکیی دەکاتەوە.
ژنها – هەڵەبجە
 
لە یادکردنەوەی ٣٣یەمین ساڵیادی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا تاقیگەیەکی میدیایی بۆ خوێندکارانی بەشی ڕاگەیاندنی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە دەکرێتەوە و چەند چالاکییەکی خوێندکارانی بەشەکە نمایش دەکرێن.
 
د.ھەتاو حەمەساڵح، سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی ھەڵەبجە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ژنها ئاماژەی بەوەدا کە تاقیگە میدیاییەکە لە ستۆدیۆیەک و ژوورێکی کۆنترۆڵ و پێداویستییەکانی ناوی پێکدێت، ئامانج لێی سوود لێوەرگرتنی کرداریی خوێندکارانی بەشی ڕاگەیاندنە لەو بابەتە زانستییانەی بەدرێژایی چوار ساڵ دەیانخوێنن و دواتر بڕوانامەی بەکالۆریۆس وەردەگرن.
ھەروەها وتیشی: "بە سوپاسەوە ڕاگری کۆلێژ و سەرۆکی زانکۆ و وەزیری خوێندنی باڵا، ھاوکاری سەرەکی بوون لە پەسەندکردن و دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشەکەماندا"
 
زانکۆی ھەڵەبجە لەساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ بەشی ڕاگەیاندنی لە کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان کردەوە و ساڵانە دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی وەردەگرێت.
 
زنجیرە چالاکییەکان بۆ ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە پاریزگای هەڵەبجە ساڵانە بە چالاکی جۆراوجۆر یادی دەکرێتەوە، بۆ ئەمساڵیش کردنەوەی تاقیگەی بەشی ڕاگەیاندن کرایەوە بۆ خوێندکارانی هەڵەبجە و هەر ئەمڕۆ چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە هەڵەبجەدا ڕێکخرا بۆ ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە.
 
ت.پ