"تا ٢٥ ساڵی دیکە رێژەی تووشبووی نوێی شێرپەنجە ٧٥٪ بەرزدەبێتەوە"

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، تا ٢٥ ساڵی دیکە رێژەی تووشبووی نوێی شێرپەنجە ٧٥٪ بەرزدەبێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٤ی شوباتی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیھانیی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شێرپەنجە دانراوە.

 

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا  ١٩.٦ ملیۆن تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش٩.٧ ملیۆنیان گیانیان لەدەستداوە، رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە ٥ کەس یەکێک و لە ١٢ ژن یەکێک و لە ٩ پیاو یەکێکە.

 

تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ٢٥ ساڵی دیکە رێژەی تووشبووی نوێی شێرپەنجە ٧٥٪ بەرزدەبێتەوە.

 

بەپێی ئاژانسی توێژینەوەی شێرپەنجەی جیهانی، تاوەکو ساڵی ٢٠٥٠ نزیکەی ٣٥ ملیۆن تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆماردەکرێن و ١٨.٥  ملیۆن کەسیش بە نەخۆشییەکە گیانلەدەستدەدەن.