لە کامپی هۆل قوربانییەکی نوێی کوشتنی ژنان دۆزرایەوە

ژمارەی کوژراوانی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ لە کامپی هۆل لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ٢٩ کەس بەرزبووەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە کامپی هۆل، مەترسیدارترین کامپەکانی جیهان، لە نزیک شاری حەسەکە ئەمڕۆ، ١٧ی تەمووز، تەرمی ژنێکیان بە کوژراوی لەناو کونێکی ئاوەڕۆیی تەکنیکی پاکوخاوێنی لە کەرتی پێنجی کامپەکە کە تایبەتە دانیشتووانی سوری دۆزیەوەتەوە، هێزەکان ئەوەشیان خستووەتە ڕوو بەهۆی ئاوسانی تەرمەکەوە، تا ئێستا نەیانتوانیوە ناسنامەی قوربانییەکە بدۆزنەوە.

 

تا ئێستا ژمارەی کوژراوان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا لەناو کامپی هۆلدا بۆ ٢٩ کەس بەرزبووەتەوە کە لەناویاندا چەندین ژن هەن، ئامارەکانیش بەرزبوونەوەی بەرچاوی تاوانەکان لەناو کامپەکەدا دەردەخەن، لە ٢٢ی حوزه‌یراندا، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ته‌رمی ژنێكی كوژراویان له‌ یاریگای تۆپی پێ له‌ناو كه‌رتی سێیه‌می دیاریكراو بۆ عێراقییه‌كان دۆزییە‌وه‌، لە ٢٣ی مانگدا ژنێک بەهۆی فیشەکەوە کە بەر سەری کەوتبوو بریندار بوو،  لە ٢٥ی حوزەیراندا ژنێکی سوری خەڵکی پارێزگای حومس کوژرا.

 

ژماره‌ی كوژراوان له‌ كه‌مپه‌كه‌ له‌ هه‌مان ماوه‌دا، به‌هۆی ڕووداوه‌ هاوشێوه‌كان كه‌ بە مەبەستی کوشتن بووە، گه‌یشته‌ ١٤ كه‌س لە ژن و پیاو کە بریندار بوون.