لە مازەندەران ٣٢ سەگی دەریایی لە کەناراوەکانی گیانیان لەدەستدا
سەگی دەریاییەکانی خەزەر تاکە کۆترە دەریاییەکانن کە لە دەریای خەزەردا دەبینرێن و لە لیستی سووری ”IUCN” وەک مەترسی لەناوچوون هاتووە، ژمارەی ئەو سەگە دەریاییە خەزەرانەی کە لە کەناراوەکانی مازەندەران گیانیان لەدەستداوە ٣٢دانە بووە.
ناوەندی هەواڵ
بە دۆزینەوەی چوار لاشەی دیکەی سەگی دەریاییەکان لە کەناراوەکانی چوار ناوچەشاری مازەندەران، ژمارەی مردنی سەگە دەریاییەکان کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە لەو پارێزگایە تۆمارکراون گەیشتووەتە ٣٢ سەگی دەریای.
بەهۆی تێکچوونی تەرمەکان هۆکاری گیانلەدەستدانیان نەزانراوە
ئەو چوار لاشەی تازە دۆزراوەتەوە لەلایەن یەکەکانی پاراستنی ژینگە و ئارەزومەندانی پاراستنی سروشت لە کەناراوەکانی ناوچەشاری چاڵوس، نور، فەرەدونکەنار و میاندۆرود دۆزراونەتەوە، بە وتەی ڕۆحوڵا ئیسماعیلی، جێگری بەڕێوەبەری بەشی ژینگەی مازەندەران، بەرپرس لە ژینگەی سروشتی و جیاوازی زیندوو، توێژینەوەی پسپۆڕان دەریانخستووە کە تەرمەکان بەهۆی تێپەڕبوونی کاتەوە تێکچوون، هەر بۆیەش نەیانتوانیوە پشکنین یان نمونەی زانستی ئەنجام بدەن، بۆیە تەرمەکان بە سەرپەرشتی کەسانی پسپۆڕ و بەپێی پرۆتۆکۆلی تەندروستی بەخاک سپێردراون.
بەو پێیەی نمونە وەرنەگیرا، نەتوانرا هۆکاری مردنی ئەو چوار سەگە دەریاییە دیاری بکرێت، لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین حاڵەتی مردنی دیکەی لە کەناراوەکانی مازەندەران تۆمارکراوە و ژمارەیشیان لە کاتە جیاوازەکانی ساڵدا کە دۆزراونەتەوە زیادی کردووە.
هاوڵاتیان و ماسیگران هۆشداری دەدەن
بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی مازەندەران ڕایگەیاند، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دەستنیشانکردنی تووشبووانی نوێ لەڕێگەی تۆڕێکی چالاکی چاودێری ژینگە بەدرێژایی کەناراوەکان، هاوڵاتیان و ماسیگران ئاگادارکرانەوە کە دەست لەو سەگە مردووانە نەدەن کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ئەگەر بینییان پێویستە لە ١٥٤٠ ڕاپۆرت بدەن بە بەڕێوەبەرایەتی ژینگە بۆ ئەوەی بەدواداچوون و ڕێکاری تەندروستی پێویست بگیرێتەبەر.
سەگی دەریای خەزەر تاکە شیردەرەکانی دەریاین لە دەریای خەزەر و لە لیستی سووری ”IUCN” وەک مەترسی لەناوچوون ناویان هاتووە، زۆری ژمارەی سەگە دەریاییە مردووەکان لە کەناراوەکانی ئێران تیشک دەخاتە سەر گرنگی چاودێریی بەردەوام و لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر هۆکاری گیانلەدەستدانیان.