سیمینارێک لەبارەی هۆشیاری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئەنجامدرا

کەمپەینی یەکڕیزی ژنان دژی توندوتیژی و داگیرکاری سیمینارێکیان بۆ هۆشیارکردنەوەی قوتابییان ئەنجامدا، لەبارەی جۆرەکانی توندوتیژی و بەرەنگاربوونەوە هۆشیاری بە قوتابییەکان درا.

سلێمانی

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قوتابخانەی ئامادەیی بەختیاریی کچان لە شاری سلێمانی لەلایەن کەمپەینی یەکڕیزی ژنان دژی توندوتیژی و داگیرکاری سیمینارێک بۆ قوتابییەکان و مامۆستایان ئەنجامدرا.

 

لە سیمینارەکەدا لەلایەن کەژاڵ عەبدولقادر وتەبێژی کەمپەینەکە باس لە جۆرەکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان لەوانە توندوتیژی ئابوری، دەروونی و سێکسی کرا، چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییەکان، چۆنیەتی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان دایکوباوک و کچەکان کرا.

 

لە بەشێکی دیکەشدا باس لە چارەسەرەکان و چۆنیەتی هۆشیارکردنەوەی قوتابییەکان کرا.

 

ت.پ