سێیەمین ساڵیادی ژن تیڤی کرایەوە

بە بەشداری دەیان ژن سێیەمین ساڵیادی ژن تیڤی کرایەوە، کارمەندانی کەناڵەکەش بەڵێنی بەردەوامی و کاری باشتریان نوێ کردەووە. ناوەندی هەواڵ

بە بەشداری دەیان ژن سێیەمین ساڵیادی ژن تیڤی کرایەوە، کارمەندانی کەناڵەکەش بەڵێنی بەردەوامی و کاری باشتریان نوێ کردەووە.

ناوەندی هەواڵ

 

کەناڵی ژن تیڤی ماوەی سێ ساڵە دەستی بە پەخش کردووە، ناوەندی سەرەکی لە وڵاتی هۆڵەندایە، لە ساڵی ٢٠١٨ دەستی بە پەخش کردووە، بە زمانەکانی عەربی، تورکی، ئینگلیزی، کوردی (کرمانجی، سۆرانی) پەخش دەکات.

 

ژن تیڤی کەناڵێکی ئاسمانییە، زیاتر لە ١٠٠ ژن لە هەر چوارپارچەی کوردستان، تورکیا، فەڕەنسا، هۆڵەندا، ئەڵمانیا کار دەکەن، ئامانج لەم کەناڵە نیشاندانی تواناکانی ژنانە لە ڕاگەیاندندا دژی ئەو پیاو سالارییەی لە ڕاگەیاندنەکاندا هەیە، بە دروشمی "ڕەنگی ژن ڕووی ژیانە" کار دەکات.

 

ئەمڕۆ لە سێیەمین ساڵیادی کردنەوەی کەناڵەکەدا لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان یادی کرایەوە، کارمەندەکانی بە دڵخۆشی و چەپڵە ڕێزان و هەڵپەڕکێ یادی کەناڵەکەیان کردەووە، بەڵێنی بەردەوامی و کاری باشتریان دا.

 

لە سەرەتادا لەلایەن ساکار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناوەندی کەناڵەکە لە باشوری کوردستان وتارێک پێشکەش کرا، دەستخۆشییەکی گەرمی ئاڕاستەی سەرجەم ستافە ماندوو نەناسەکەی کەناڵەکە کرد، هیوای خواست بەردەوام بن لە کاری باشتر و خزمەتکردنی ژنان.

 

دواتر کێکی یادی سێ ساڵەی کەناڵە و ڕۆژی جیهانی ژنان بڕا، یادەکە بۆ بە چەپڵە و گۆرانی، ماوەی دوو کاتژمێر ئاهەنگەکە بەردەوام بوو.