دایکی زەینەب سارۆخان: پێویستە ئەردۆغان لە دادگا نێودەوڵەتییەکان دادگایی بکرێت

حەلیمە حوسێن، دایکی دایکی زەینەپ سارۆخان، هاوسەرۆکی نوسینگەی دادی خۆبەڕێوەبەری کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا گیانی لەدەستدا وتی: وەک دایکانی شەهیدان دەمانەوێت ئەردۆغان لە دادگا نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیار بکرێت.

 

دەلال ڕەمەزان

 

حەسەکە-زەینەب سارۆخان، کە لە خێزانێکی نیشتمانپەروەردا گەورە بووە، لە تەمەنێکی گەنجیدا بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردی ناسیوە، هەوڵی ئازادی دەدا بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەیەک کە تێیدا دیموکراسی و یەکسانی زاڵ بێت. زەینەب سارۆخان لە ساڵی ١٩٨١ لە شاری حەسەکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەدایکبووە و ١٢ خوشک و برابوون، لە کاتی تەواوکردنی پەیمانگای زانست و تەکنۆلۆژیا، وەک مامۆستا لە بواری شارەزایی لە خوێندنگەیەکی شاری حەسەکە کاری کردووە.

 

زەینەب سارۆخان لەگەڵ شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ڕۆژئاوا، لەناو پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" دەستیکرد بە کارکردن،  لە شەشەمین کۆنگرەی گشتی پەیەدە بەشداری کرد، دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ئەنجومەنی ژنانی هەرێمی جزیرە کاری کرد، وەک هاوسەرۆکی نووسینگەی دادی خۆبەڕێوەبەری هەڵبژێردرا، بۆ ماوەی سێ مانگ لە هەرێمی جزیرە کاری کردووە، لە شاری حەسەکە کاری کردووە بۆ دروستکردنی ناوەندێکی پاراستنی منداڵان و ژنان.

 

زەینەب سارۆخان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کرایە ئامانج

زەینەب لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، کە لەگەڵ هاوڕێی خەباتی یەڵماز شەرۆ بوو ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن فڕۆکەیەکی دەوڵەتی تورکیاوە کرایە ئامانج لە کاتی پەڕینەوەی ڕێگای نێوان دێریک و گیرکێ لەگە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرایە ئامانج، ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گرنگترین ڕۆڵیان هەیە لە بنیادنانی خۆبەڕێوەبردن و مێژوویەکی درێژی سیاسی، دیپلۆماسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، کولتووری و زۆر بواری دیکەیان،ن لەبەر ئەوەی ئەم ئەرکانە حکومەتەکان بێزار دەکەن، ژنان دەکرینە ئامانج.

 

"بووە سیمبولی تێکۆشان و بەرخۆدان"

حەلیمە حوسێن، دایکی زەینەب سارۆخان کە تەمەنی ٨٠ ساڵە، تیشکی خستەسەر خەباتی زەینەب سارۆخان و ئاماژەی بەوەکرد، کچەکەی لە منداڵییەوە بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردی ناسیوەو لە سەرەتاوە، شوێنی خۆی لە بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورددا گرتەوە، وتی: ماڵەکەمان ئەو شوێنە بوو کە کۆبوونەوە و سەردانی تێدا ئەنجام دەدرا، لەو کاتەوە زەینەب دەیویست بەشداری لە لێکۆڵینەوەو کۆبوونەوەکاندا بکات، من لەو دۆخە دەترسام، بۆیە هەمیشە پێم دەوت کە ئەو گەنجە و دەبێت خوێندنەکەی تەواو بکات، بەڵام هەمیشە ڕەتی دەکردەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی قەیرانی سووریا و شۆڕشی ١٩ی تەمووز، بەشداری لە چالاکییەکانی پەیەدە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد، زۆر حەزی لە کارەکانی بوو لە خۆشەویستی و وردەکاریدا، زۆربەی کاتەکانی خۆی کاری دەکرد. سەردانی چەندین ناوچەی سووریای کردووە. بووە سیمبولی تێکۆشان و بەرخۆدان.

 

 

"دەمانەوێت بکوژ لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت"

حەلیمە حوسێن وتی: هەواڵی شەهیدبوونی لە گوێیەکانمدایە، تا ئێستا باوەڕ ناکەم، زۆر بە ئارامی چاوەڕێم دەکرد تا بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام نەگەڕایەوە، ڕێگای شەهیدبوونی هەڵبژارد کە ئەمە گەورەترین ڕێگای سەرکەوتنە، ئەمە خاکی داپیرانمانە لێرە دەژین، دەوڵەتی تورکیا بە ڕێگای نامرۆڤانە و چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی و بە ڕەزامەندی وڵاتانی مسۆگەرکەری جیهان و ناوچەکە شەڕ دەکات، وەک دایکی شەهیدان، دەمانەوێت بکوژانی منداڵەکانمان، بە ئەردۆغانیشەوە، کە سەدان تاوانی لە دژمان ئەنجامدا، دادگایی بکرێن و لە دادگا نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیار بکرێن، بەردەوام دەبین لە تێکۆشانی منداڵەکانمان.