سیاسەتی گەمارۆدان هەڕەشە لە پەروەردە بۆ هەزاران منداڵ دەکات

یاسەتە شەڕانگێزەکانی هەتەشە لە بواری پەروەردەدا بەردەوامن. لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب، منداڵان بە هۆی گەمارۆ، لە خوێندن بێبەش دەبن و ئەم هێرشە هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر نەوەی داهاتوو.

شیرین محەمەد

 

حەلەب-کۆمیتەی پەروەردە و فێرکردن لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەبی سووریا ڕایگەیاند، بە گشتی ١٣ خوێندنگە بە هاوبەشی لەلایەن خۆبەڕیوەبەری و ئیدارەی کاتی شامەوە بەڕێوەدەبرێن بەهۆی ئەو گەمارۆیەی کە لەلایەن ئیدارەی کاتیەوە سەپێندراوە، داخراون.

 

ڕێژەی ناونووسینی خوێندکاران بۆ ٦٠٪ دادەبەزێت

سوسان محەمەد، سەرۆکی کۆمیتەی پەروەردەو فێرکردن ڕایگەیاند کە هۆکاری داخستنی خوێندنگەکان  ئاستەنگکردنی سووتەمەنی گەرمکەرەوەیە لەلایەن هەتەشەوە بۆ گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە، ئەم دۆخە بووەتە هۆی دابەزینی ڕێژەی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ٦٠٪.

 

بەرنامەی خوێندنی خۆبەڕیوەبەری ئاستەنگ کراوە

قۆناغی یەکەم کۆتایی هات چونکە هەتەشە ڕێگەی نەدا بەرنامەی خوێدننی خۆبەڕێوەبەری بەردەست بێت، مامۆستایان کەرەستەی وانەکان بە شێوەی PDF بۆ خوێندکاران دابین دەکەن، خوێندکارانیش لە تیانووسەکانیاندا دەنووسن. ئەمەش وا دەکات خوێندکار قورس بێت گرنگی بە وانەکان بدات.

 

سوزان محەمەد، کە ڕایگەیاندووە، لە کۆی ٢٥ هەزار خوێندکار، چوار هەزاریان لە خوێدنگەکانی خۆبەڕێوەبەری دەخوێنن و ٢١ هەزاریان لە خوێدننگە هاوبەشەکان دەخوێنن کە لەلایەن ئیدارەی کاتییەوە بە هاوبەشی بەڕێوەدەبرێن، ئەو پشووەی لەلایەن کۆمیتەکەوە ڕاگەیەندراوە تا یەکشەممە ٤ی کانوونی دووەم ەردەوام دەبێت و ئەگەر گەمارۆدانەکە بەردەوام بێت ئەوا پشووەکە درێژدەکرێتەوە.

 

"با گەمارۆی سەر گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود هەڵبگیرێت"

سوزان محەمەد ڕایگەیاند، ڕاگرتنی هەموو پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە گەلی سووریا پێویستییەکی بنەڕەتییە و وتی: بەردەوام دەبین لە بانگەوازەکەمان بۆ یەکگرتوویی سووریا، با گەمارۆی سەر گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود هەڵبگیرێت و پەرتوک بۆ خوێندکاران دابین بکرێت.

 

"نەوەی نوێ بە گەمارۆکان دەکرێتە ئامانج"

مامۆستا هەڤین هۆرۆ ڕایگەیاند، ئەوان زۆر دڵتەنگن چونکە خوێندکاران ناتوانن بخوێنن و ناتوانن بێنە خوێدنگە و تەنانەت ناتوانن بە پێنووسیش بنووسن بەهۆی سەرما، ئەمڕۆ بۆ خوێندکارانی گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود، هەبوونی پەرتوک و گەرمکەرەوە بووەتە خەون.

 

هەڤین هۆرۆ دەیەویت  لە ساڵی نوێدا ڕێگاکانی گەڕەکەکان بکرێتەوە، ئاسایش و ئارامی مسۆگەر بکرێت، یەکێتی گەلی سووریا دروست بکرێت و ململانێکان کۆتایی پێبێت وتی: گرنگ نییە تۆ عەرەب بیت یان نەتەوەیەکی تر؛ گرنگ نییە تۆ کورد بیت، سریان بیت یان مەسیحی، هەموومان یەکین، پێکەوە تێدەکۆشین و پێکەوە دەژین.