سوەیدا... گەنجان لە کاری دەستی قەسل بۆ پشتیوانی لە کولتوورێکی ناتوندوتیژی ژینگەیی پەروەردە وەردەگرن

بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی کولتووری ناتوندوتیژی و زیندووکردنەوەی پیشە دەستییە نەریتییەکان، گروپی "لعيونك يا بلد" "بۆ چاوەکانت، وڵات" لە سوەیدا مەشقیان لە بواری کاری دەستی ”قسل”دا پێشکەش کرد، بە ئامانجی هاندانی گەنجان بۆ سوودوەرگرتن لە سامانە سروشتییەکان.

ڕۆشێل جونیور

 

سوەیدا-بەشداربووانی وۆرکشۆپێکی ”قسل” ”پوش” داوای پێشخستنی کولتووری ناتوندوتیژییان کرد لەڕێگەی زیندووکردنەوەی پیشەسازییە نەریتییەکان، بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتییە بەردەستەکان، هاندانی گەنجان بۆ فێربوون، وەرگرتنی زانیاری و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی ئابووری و ژینگەیی بە جێگرەوەکانی دۆستی ژینگە کە پشتگیری لە خۆبژێوی دەکەن.

 

گروپی ”لعيونك يا بلد" "بۆ چاوەکانت، وڵات" وۆرکشۆپێکی ”قسل” ”پوش” بۆ گەنجان ئەنجامدا لە ٢٤ی تەمووز، وەک بەشێک لە زنجیرەیەک بەرنامە و دەستپێشخەری مەشق بە ئامانجی پێشخستنی کولتووری ناتوندوتیژی، هاندانی گەنجان بۆ فێربوون و بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتییە بەردەستەکان، زیندووکردنەوە و پاراستنی پیشەسازییە نەریتییەکان لە لەناوچوون.

 

زیندووکردنەوەی میراس

نەسرین مکارم جەختی لەوە کردەوە، کە دەستپێشخەرییەکە ئامانجی زیندووکردنەوەی میراس و پاراستنی پیشەیەکە کە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە بە فێرکردنی و گواستنەوەی بۆ نەوەکانی داهاتوو، وتی: ئەو ئاوارەبوونەی لە ناوچەکەدا بەدیکرا بووە هۆی ئەوەی زۆرێک لە دانیشتووان ماڵ و کەلوپەلەکانیان لەدەست بدەن، لەنێویاندا مۆبیلیات و ئامێرەکان، کە ئەمەش وایکردووە گەنجان بیر لە بەکارهێنانی ”قسل” بکەنەوە بۆ دروستکردنی ئامێری جێگرەوە و هاندانی خەڵک بۆ بەکارهێنانی کەرەستەی بەردەست بۆ دابینکردنی هەندێک لە پێداویستییەکانیان.

 

نەسرین مەکارم ڕوونی کردەوە، کە مەشقەکە بەشێک بووە لە گفتوگۆیەک سەبارەت بە ناتوندوتیژی ئابووری و ژینگەیی، بەشداربووانی گەنج پیشەی ”قسل” ”پوش” وەک جۆرێک لە بەرخۆدان لە دژی توندوتیژیی ئابووری و ژینگەیی دەبینن، بەو پێیەی پیشەیەکی ژینگەدۆستە و ڕێگە دەدات بە گۆڕینی بەرهەمە پلاستیکی زیانبەخشەکان بەو بەرهەمانەی کە لە ”قسل” ”پوش” دروستکراون، کە دەتوانرێت بۆ ماوەیەکی درێژ بەکاربهێنرێت.

 

دووپاتیکردەوە، کە بیرۆکەی نمایشکردنی فیلمی "الطفل الذي سخر الريح" "ئەو کوڕە کە بای بەکارهێناوە" لە دانیشتنەکەدا لە بارودۆخی سەختی سوەیدا سەرچاوەی گرتووە، هەروەها بەکارهێنانی مافی خوێندن وەک ئامرازێکی سیاسی بۆ فشارخستنە سەر دانیشتووانی شارەکە، کە پەروەردە مافێکی بنەڕەتی مرۆڤە، ئامانج لە نمایشکردنی فیلمەکە گەیاندنی پەیامێک بووە کە جەخت لەسەر پێویستی بەدواداچوونی زانست بە بەردەوامی دەکاتەوە، بەو پێیەی ڕێگایەکە بۆ ڕزگاربوون، هەروەها بنەمای فیلمەکە لە چیرۆکێکی ڕاستەقینەدا کاریگەرییەکانی لەسەر گەنجان زیاتر دەکات.

"بۆ سەد ساڵ بەردەوامدەبێت"

حەلا جەبران ئاماژەی بەوەشکرد، پاراستنی سامانە سروشتییەکان بە وەبەرهێنان و بەکارهێنانی ”قسل” ”پوش” بۆ دروستکردنی کەرەستەی بەسوود بەدەست دێت، لەبری ئەوەی بەرکەوتەی ئاگر یان بە تێپەڕبوونی کات تێکبچێت، دەتوانرێت کەلوپەلی ”قسل” ”پوش” دروست بکرێت کە بتوانێت بۆ سەد ساڵ بەردەوام بێت.

 

ڕوونیکردەوە، ئەم پیشەیە ڕێگە بە بەکارهێنانی شێوازی باوباپیران دەدات، کە لە بنەڕەتدا سوودی هەیە، هەروەها گرنگی لە بڵاوکردنەوەی ئەم کولتوورە کردەوە، چونکە ئەو زانیاریانەی لە خولەکەدا بەدەستی دەهێنێت دەتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ ئەندامانی خێزانەکەی، کە دواتر دەتوانن لەگەڵیاندا بەشی بکەن، هەروەها دەتوانێت ئەوەی فێری بووە لەگەڵ هاو قوتابخانەکانیدا باس بکات، تێگەیشتنەکانی خۆی لە ناتوندوتیژی و ناتوندوتیژی ژینگەیی بەیەکەوە باس بکات.

 

"ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی ئابووری ژینگەیی"

کاترین ڕەسلان، تەمەن ١٦ ساڵ، لە گروپی لعيونك يا بلد" "بۆ چاوەکانت، وڵات"، ڕایگەیاندووە، بەشداربووان لە کاتی مەشقەکاندا فێری دروستکردنی کەلوپەلی ”قسل” ”پوش”، وتی: ئەم پیشەیە بەشدارە لە خۆبژێوی لە ڕێگەی پیشەسازی دەستی، لە هەمان کاتدا کەرەستەی زیانبەخشی ژینگەیی بە ماددە سروشتی و دۆستی ژینگە دەگۆڕێت، شێوازی ژیانی ئێستا کە زۆر پشت بە بەکارهێنانی مۆبایل دەبەستێت، دەتوانێت ببێتە هۆی لەبیرچوونەوە و فشار و سەرقاڵکردن، لەکاتێکدا پیشەسازی دەستی یارمەتی چاندنی سەبر دەدات و هەستەکان ڕێکدەخات و بە شێوەیەکی بونیادنەر ئازادیان دەکات، بەم شێوەیەش بەشدارە لە کولتووری ناتوندوتیژی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ناتوندوتیژی ژینگەیی بە واتای پاراستنی هەموو بوونەوەرە زیندووەکانە، هەروەها پیشەی ”قسل” ”پوش” ڕێگە بە گۆڕینی ئەو کەرەستە زۆر زیانبەخشانە دەدات کە بە پلەی یەکەم پلاستیکن، بە جێگرەوەکانی ژینگەدۆست کە هەمان پێداویستییەکان دابین دەکەن

"فێری سەبر دەکات"

حەلا ڕەشید، تەمەنی ١٦ ساڵە و وتی: بەشداری خولێکی ”قسل” ”پوش” دەکات و کاتێکی خۆش و دەوڵەمەندکەر لەگەڵ هاوڕێکانیدا بەسەر دەبات، دوور لە سەرقاڵکردنی مۆبایل، ئەو ئەم پیشەیە بە ئامڕازی ئاشتی دەزانێت، چونکە لەبری پلاستیک کەرەستەی سروشتی بەکاردەهێنێت و دەتوانێت ببێتە سەرچاوەی داهات بۆ گەنجان لە داهاتوودا،  ”قسل” ”پوش” فێری ئارمیت دەکات، بە پێچەوانەی مۆبایلەکان کە هاندەری خێرایین، هەروەها پەرە بە کارامەیی کۆمەڵایەتی دەدات لە ڕێگەی کارلێککردن لەگەڵ کەسانی دیکە و یارمەتی ئازادکردنی وزەی نەرێنی دەدات لە ڕێگەی کاری دەستی- کارامەیی کە دەتوانرێت لە ژیانی پراکتیکیدا بەکاربهێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا، ”قسل” ”پوش” دەتوانرێت بگۆڕدرێت بۆ بەرهەم و ئامرازی بەسوود، وەک کورسی و مێز و سەبەتە بۆ هەڵگرتنی کەلوپەلەکان، بەبێ ئەوەی پێویستی بە وەبەرهێنانی دارایی بەرچاو هەبێت.

 

"بەهاکانیش پەیوەستن بە چەمکی ناتوندوتیژی"

تولیپ ئەبو حجیلەی تەمەن ١٦ ساڵ، کە هاوکات لە گروپی لعيونك يا بلد" "بۆ چاوەکانت، وڵات"، جەختی لەوە کردەوە، پیشەوانێک پوش ناشکێنێت و لەناوی ببات، بەڵکو بە هێمنی و لێزانانە مامەڵەی لەگەڵ دەکات تاوەکو دەیگۆڕێت بۆ بەرهەمێکی بەسوود، بە هەمان شێوە لە کولتووری ناتوندوتیژیدا مرۆڤ بەدوای چارەسەرکردنی کێشەکاندا دەگەڕێت بە ئارامی بۆ ئەوەی بگاتە ئەنجامێکی باشتر، وتی: ناتوندوتیژی ژینگەیی لەسەر بنەمای گۆڕینی هەموو ئەو شتانەیە کە زیان بە ژینگە دەگەیەنن بە شتە سادەکان کە دەتوانرێت بگۆڕدرێن بۆ ئامراز و بەرهەمی بەسوود، بەم شێوەیەش بەشدارە لە پاراستنی ژیانی بوونەوەرە زیندووەکان.