سوریە عیساوی، دووەم ژنە پلەی جەنەڕاڵ لە جەزائیر وەربگرێت

لە ٥٩یەمین ساڵیادی سەربەخۆبوونی جەزائیر لە ژێر دەستی کۆلۆنیالیزمی فەرەنسی، سوریە عیساوی وەک دووەم ژن پلەی جەنەڕاڵی پێبەخشرا.

 

جەزائیر

ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە لە یادی ٥٩ ساڵەی سەربەخۆبوون و لاوانی جەزائیر، دەزگای سەربازی وڵاتەکە کە ئاهەنگی بەو بۆنەیەوە سازکردبوو، عەقید سوریە عیساوی بۆ پلەی جەنەڕاڵ بەرزکردەوە، بەرزکردنەوەی پلەی سوریە بەشێکی گرنگی ئاهەنگەکە بوو، هەروەها ئەم پلە بەرزکردنەوەیە وەک جەنەڕاڵێک لەدوای باش ئەنجامدانی ئەرکەکانی بووە، لە خزمەتی سوپای وڵاتی جەزائیردا.

 

بەر لە وەرگرتنی ئەم پلەیە، سوریە، پۆستی نوێنەری نووسینگەی پەروەردەی سەربازیی بەشی دامەزراندن و ئامادەکردنی کارمەندانی سوپای جەزائیری لە ئەستۆبوو، لە ساڵی ٢٠١٧ وەک لیوای سەربازی دیاری کرا، کە دووەم ژنە لەو وڵاتەدا پلەی لیوای سەربازی هەبوبێت.

 

جێگەی ئاماژەیە جەزائیر لە ٥ی تەمووزی ساڵی ١٩٦٢ لە دەست کۆلۆنیالیزمی فەرەنسی سەربەخۆی خۆی ڕاگەیاند، کە ماوەی ١٣٢ ساڵ حکومڕانی ئەو وڵاتەی کردبوو.