سوپای تورکیا هێرشی کردە سەر کۆبانێ: ٦ منداڵ و دوو ژن بریندار بوون
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک گوندی ئەمشە لوێنای باشووری شاری کۆبانێی بۆردومان کرد، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ٨ کەس برینداربوون کە ٦ منداڵ و دوو ژنن.
![](https://jinhaagency1.com/uploads/so/articles/2025/02/20250208-jpg6e2912-image.jpg)
کۆبانێ
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک گوندی ئەمشە لوێنای باشووری شاری کۆبانێی بۆردومان کرد، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ٨ کەس برینداربوون کە ٦ منداڵ و دوو ژنن.
ناوی بریندارەکان بەم شێوەیەن: ئیبراهیم محەمەد هەبەش (١٣ ساڵ)، ڕۆدی محەمەد هەبەش (١٢ ساڵ)، موسلیم یاسر هەبەش (١٣ ساڵ)، محەمەد یاسر هەبەش (١٥ ساڵ)، ئایشە جەمال ئیسماعیل (٢٨ ساڵ)، هودا ساڵح حەمۆ (٢٠ ساڵ)، ئیبراهیم ساڵح حەمۆ (١٥ ساڵ)، عەبدوڵڵا ئیسماعیل حەمۆ (٣) ساڵ.
بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کۆبانێ.