سەرجەم ژنانی پارێزگای سلێمانی بە دەنگی خۆیان دەچنە پەرلەمان

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی بەرای هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند، سەرجەم ژنان لە پارێزگای سلێمانی بەبێ سیستمی کۆتا دەچنە پەرلەمانی عێراق.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی بەرای هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند، سەرجەم ژنان لە پارێزگای سلێمانی بەبێ سیستمی کۆتا دەچنە پەرلەمانی عێراق.

سلێمانی

 

ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند، بەپێی دەرئەنجامە بەراییەکانیش سەرجەم ژنان بەبێ سیستمی کۆتا دەچنە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

 

بەپێی دەرئەنجامەکان لە بازنەی یەکی سلێمانی کە لە چوار کورسی پێکهاتووە و ناوچەکانی باکوری سلێمانی و شارباژێڕ دەگرێتەوە، ڕێبوار ئەوڕەحمان کاندندی نەوەی نوێ بە ١٢هەزار و ٢٥٥ دەنگ  یەکەمە، دوای ئەویش یادگار مەحمود کاندیدی پارتی بە شەش هەزار و ٦٩ دەنگ بووە دووەم، نەرمین مەعروف کاندیدی لیستی هاوپەیمانی بە پێنج هەزار ٨٦٢ دەنگ بووە سێیەم، دارا حەمە ئەحمەد بە پێنج هەزار و ٣٨٩ بووە چوارەم کەس.

 

لە بازنەی دووی سلێمانی کە باشوری سلێمانی، قەرەداغ و بازیان و عەربەت دەگرێتەوە و لە سێ کورسی پێکهاتووە، بەدریە ئیبراهیم لە نەوەی نوێ ١٩ هەزار   و ٩٨ دەنگی هێناوە، بڕیار ڕەشید کاندیدی هاوپەیمانی ١١ هەزار و ٤٦٢ دەنگی هێناوە، ئاسۆ فەرەیدون لە هاوپەیمانی کوردستانی  هەزار و ٤٦٢ دەنگی هێناوە.

 

 

لە بازنەی سێ سلێمانی کە هەڵەبجە و پێنجوێن و سەیدسادق دەگرێتەوە و لە سێ کورسی پێکهاتووە، چرۆ حەمە شەریف کاندیدی هاوپەیمانی کوردستانی زۆرترین دەنگی هێناوە کە ١٢ هەزار و ٢٥٦ دەنگە، دواتر موسەنا ئەمین کاندیدی یەکگرتووی ئیسلامی ١١ هەزار و ١٥٦ دەنگی هێناوە، ئاریان عەزیز لە نەوەی نوێ ٩ هەزار و ٦٦ دەنگی هێناوە.

 

لە بازنەی چواری سلێمانی کە ڕانیە و پشدەر و دوکان دەگرێتەوە، لە چوار کورسی پێکهاتووە سروە عەبدولواحید لە نەوەی نوێ ٢٢ هەزار و ٦٤٣ دەنگی هێناوە، سۆران عومەر لە کۆمەڵی دادگەری ١٨ هەزار و ٨٨٠ دەنگی هێناوە، غەریب ئەحمەد لە هاوپەیمانی کوردستان ١٥ هەزار و ٣٦٠ دەنگی هێناوە، بەدریە حسێن لە هاوپەیمانی کوردستانی ١٣ هەزار و ٤٦٥ دەنگی هێناوە.

 

لە بازنەی پێنج کە ناوچەکانی کەلار، کفری چەمچەماڵ و دەربەندیخان دەگرێتەوە و لە چوار کورسی پێکهاتووە، مۆفەق حسێن لە نەوەی نوێ ١٤ هەزار و ٥٦٧ دەنگی هێناوە، شوان محەمەد لە پارتی ٦ هەزار و ٣٣٥ دەنگ، سروە محەمەد لە هاوپەیمانی کوردستانی ٥ هەزار و ٤٥٢ دەنگ، ڕزگار محەمەد کاندیدی هاوپەیمانی ٥ هەزار و ٣٤٦ دەنگی هێناوە.

 

بەپێی ئەم دەرئەنجامە بەراییانە کە هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەتیش دەگرێتەوە، سەرجەم ژنانی هەر پێنج بازنەکەی سلێمانی سیستمی کۆتاییان تێپەڕاندووە و لە زۆرینەی بازنەکانیشدا لە پلەی یەکەمدان.

 

ت.پ