سرح کرومی مەغریبی لە پلەی ٣٦ی سەرکردەی گەنجی ئەفریقادایە.

یەکێک لە ١٠٠ هەڵبژێردراوەکە سرح کرومی-یە و تەنها ژنی مەغریبییە وەک سەرکردەی گەنجی ئەفریقی هەڵبژێردرا.

ناوەندی هەواڵ

 

سکرتێری گشتی Ina Holding سرح کرومی لە ڕیزبەندی ١٠٠ گەنجی سەرکردەی ئەفریقا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لە پێشبڕکێی "ئابووری سبەی" پلەی ٣٦یەمی بەدەست هێنا و تاکە ژنی مەغریبییە لە ڕیزبەندییەکەدا.

پێشبڕکێی "ئابووری سبەی" بۆ ١٠٠ گەنجی سەرکردەی ئەفریقایە کە بەشدارن لە پەرەدان بە کەرتی ئابووری کیشوەری ئەفریقا بەڕێوەچوو، لەو پێشبڕکێیەدا ١٠٠ گەنج هەڵەبژێردرێت، کە تەمەنیان لە ٤٠ ساڵ زیاتر نەبێت، بۆ ئەمساڵیش ٩ بەشداربوو لە گەنجانی مەغریب هەڵبژێردراون بەپێی لێکۆڵینەوەی ساڵانەی پەیمانگای "چواسول" و یەکێک لەوان ژنە.

پێشبڕکێکە بە پێی پێوەرەکانی وێنە و ناوبانگ، شوێندەست و کارامەیی، کار و هێز، کاریگەری و پەیوەندی و ئەگەرەکان و سەرکردایەتی، هەڵبژاردنەکانی دەکات، و جەخت دەکاتەوە لەو توێژینەوانەی لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠دا کراوە، کە میتۆدۆلۆژی و ئامانجی تێدا دیاریکراوە، پاشان بەو پۆلێنکردنانەی لە ساڵی ٢٠١٩دا کراوە، دوای تاقیکردنەوە هەڵبژاردن بۆ ١٠٠ باشترین سەرکردەی گەنجی ئەفریقی دەکرێن لە بواری ئابووریدا و لەمساڵیشدا سرح کرومی پلەی ٣٦ی بەدەست هێناوە وەک تاکە ژنی مەغریب.

 

ت.پ