سلێمانی، ساڵی ٢٠٢١ نزیکەی ٨ هەزار و ٢٩٩ داوا ئاراستەی دادگای باری کەسێتی کراوە

بە پێی ئامارێکی دادگای باری کەسێتی سلێمانی لە سەنتەری شاری سلێمانی لە ماوەی نۆ مانگدا زیاتر لە شەش هەزار داوای جیابوونەوە لە دادگای باری كەسێتی تۆماركراون.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ لە پانێڵێکدا بە ناونیشانی "ڕۆشنبیری ژن و مێرد، خێزان لە هەڵوەشاندنەوە دەپارێزێت"، دادوەر كامەران رەسوڵ سەعید، دادوەری دادگای باری كەسێتی لە سلێمانی، ئاماژەی بەوەدا بەپێی ئامارەكانی نۆ مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠٢١ی دادگای باری كەسێتی سلێمانی ٨ هەزار و ٢٩٩ داوا لەبەدەم دادگای باری كەسێتی سلێمانی بوون، لەو ژمارەیە شەش هەزار و ١٣ داوایان جیابوونەوە بووە، واتە لە هەر چوار داوایەك كە تۆماركراوە سێ داوایان جیابوونەوە بووە.

 

ئەو دادوەرە ئەوەشی خستەڕوو کە لەو ٦ هەزار و ١٣ داوایەی بۆ جیابوونەوە تۆمارکراوە، دوو هەزار و ٣٤١ داوا یەكلا کراونەتەوە و بڕیاری کۆتای لەسەر دراوە بە جیابوونەوە بووبێت یاخود ڕەتکردنەوە.

 

ت.پ