سلێمانی، ڕێپێوان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا کرا و چوار گەنج دەستگیرکران
شەوی ڕابردوو گەنجانی سلێمانی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕێپێوانیان ئەنجامدا و لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە ڕێگری لێکرا و چوار گەنج دەستگیرکران.
ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شەقامی سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی بە ئامانجی ڕێپێوان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کامپی مەخمور، شەنگا؛ل و ڕۆژئاوای کوردستان گردبوونەوە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی چالاکییەکەدا ڕێگری لە ئەنجامدانی چالاکییەکە کرا، شاتوو محەمەد، ئەندامی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، ڕایگەیاند ئەمانجیان بووە ڕێپێوانێکی هێمنانە دژی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بیر هێنانەوەی ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ شوبات دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن، "لەلایەن ئاسایشەوە ڕێگریان لێکردین و چوار گەنجیان دەستگیرکرد.
شاتوو ئاماژەی بەوەشدا کە پێشتر هێزە ئەمنیەکانیان ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی ڕێپێوانەکە، بەڵام دوای ئەوەی وستویانە دەست بە خۆپیشاندانەکە بکەن ڕێگریان لێکراوە، بەڵام ئەوان سەرەڕای ڕێگریەکان خۆپیشاندانەکەیان ئەنجامداوە.
ت.پ