سکاڵایەکی نوێی ئەمنی لە دژی فۆتۆگرافەری ئێرانی یەڵدا موعیری لە نێو بێدەنگی فەرمیدا تۆمار کرا

ڕۆژنامەنوسی ئێرانی یەڵدا موعیری وتی، دوای بەستنی هەژماری بانکی، سکاڵای ئەمنی لە دژی تۆمار کراوە، بەبێ ئەوەی هیچ ئاگادارکردنەوەیەک وەربگرێت ڕەوانەی دادگا کراوە، تا ئێستا دەسەڵاتداران هیچ لێدوانێکیان سەبارەت بە تۆمەتەکان و پێشکەوتنی دۆسیەکە کە بڵاونەکردووە

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژنامەنووسان و فۆتۆگرافەرانی ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی هەڵکشانی دۆسیە یاساییەکان و ڕێوشوێنە ئەمنییەکان بوونەتەوە، لە کاتێکدایە کە سنووردارکردنی کاری میدیایی و ئازادی ڕاپۆرتی مەیدانی، نیگەرانییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و داکۆکیکارانی ئازادی ڕۆژنامەگەری بەرز دەکاتەوە.

 

یەڵدا موعیری، فۆتۆگرافەر، ڕۆژنامەنووس و سینەماکاری دۆکیۆمێنتاری لە ماڵپەری میدیای خۆی، "X" بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی وەزارەتی ئیتلاعات هەژماری بانکی ڕاگرتووە، دەسەڵاتدارانی ئێران سکاڵای ئەمنییان لە دژی تۆمارکردووە.

 

ڕوونیشی کردەوە، کە بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەکە ڕەوانەی دادگا کراوە، بەڵام هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمی پێنەگەیشتووە، چونکە هێڵی مۆبایلەکەی ڕاگیراوە، ڕێگری لە چوونە ناو سیستەمی ئاگادارکردنەوەی دادوەری ئەلیکترۆنی "سانا" دەکات، کە بە "نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان دامەزراوە ئەمنییەکان" پێناسەی کردووە، دۆخەکەی بە "ئازار" و "مەترسیدار" دەزانێت.

 

تا ئێستا دەسەڵاتی دادگای و ئەمنیەتی لە کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ وەڵامێکی فەرمی بۆ لێدوانەکانی دەرنەکردووە و هیچ وردەکارییەک سەبارەت بە تۆمەتە ئەگەرییەکان یان ڕێوشوێنەکانی ئەم دۆسیەیە لەبەردەستدا نییە.

 

یەڵدا موعیری، فۆتۆگرافەرێکی ئێران کە پێشتر لەکاتی ڕووماڵکردنی ناڕەزایەتییەکان دەستگیرکرابوو، کەسایەتییەکی دیارە لە بواری ڕۆژنامەگەری و شرۆڤەی کۆمەڵایەتی و فۆتۆگرافی بەڵگەنامەییدا، کارەکانی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا بڵاوکراونەتەوە.

 

به پێی ڕاپۆرته کان، یەڵدا موعیری دوای شۆڕشی گەلانی ساڵی ٢٠٢٢ له ئێران له کاتی به دیکۆمێنت کردنی ڕووداوەکان دەستبەسەرکراوە، دەستگیرکردن ێەو ژنە شەرمەزارکردنی بەرفراوانی سەندیکاکانی کرێکاری و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بەرگریکردن لە ڕۆژنامەنووسانی لێکەوتەوە و ناویشی خرایە لیستی ئەو ڕۆژنامەنووس و چالاکوانە میدیاییانەی کە لە کاتی نائارامییەکاندا دەستگیرکرابوون.