شەشەم ژن ئاماژە بە دەستدرێژی کردنە سەری دەکات لەلایەن پارێزگای نیویۆرکەوە

ژمارەی ئەو ژنانەی کە دانیان بەوەدا ناوە پارێزگاری نیویۆرک گێچەڵی سێکسی و ڕەفتاری نەشیاوی بەرامبەر ئەنجام داون بوو بە ٦ ژن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی هەندێک لە سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان، ژنێکی تر ئەوەی ئاشکرا کرد ئەندرۆ کۆمۆ پارێزگاری نیویۆرک لە کۆتای ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی نەشیاو دەستی بۆ کچەکەی بردووە، هەروەها بە گوێرەی ڕۆژنامەی ئەلبانی تایمز سەرەڕای ئەو کارانەی ئەنجامی داوە پارێزگار ڕەتیکردووەتەوە دەست لە کار بکێشێتەوە.

 

ئەندرۆ کۆمۆ ئاماژەی بەوە داوە کە ئاگاداری ناوەڕۆکی ئەو تۆمەتە نوێیە نییە، دووپاتیشی کردەوە کە چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ دەکات کە لەژێر چاودێری پارێزەری دەوڵەت لێتیشا جەیمس‌دا ئەنجام دەدرێت و ئەوەشی وت: "با لێکۆڵینەوە ڕاستیەکان بسەلمێنێت ئەوکات دەبینین کێ لەسەر هەقە".

 

ئەندریا ستیوارت سەرکردەی دیموکراسی لە ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتی نیویۆرک، چووە پاڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان بۆ ئەوەی داوا لەو پارێزگارە بکرێت دەستلەکار بکێشێتەوە.

جگە لەم ژنە، ئەندرۆ گێچەڵی سێکسی بە پێنج ژنی تر کردووە و چوار لەو ژنانە بە درێژای پیشەکەی لەگەڵیدا کاریان کردووە، کە بریتین لە ئانا راچ، چارلۆت بێنت، لیندسی بۆیلان، ئانالیس و کارن هینتۆن.

 

لتیسیا جەیمس، پارێزەری ویلایەتی نیویۆرک ڕایگەیاند، کە جۆن کیم پارێزەر و داواکاری گشتی پێشووی فیدڕاڵیان دەستنیشانکردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی گێچەڵکردنی سێکسی و ئەنجامدانی کاری نەشیاو.

 

ت.پ