شەپۆلێکی نوێی خۆکوشتن و توندوتیژی و چەوساندنەوەی ژنان لە ئەنجامی هەراسانکردنی ئۆنلاین سەریهەڵداوە

بڵاوبوونەوەی وێنەی تایبەتی سەدان ژن لە ڕێگەی کەناڵێکی تێلێگرامەوە لە پارێزگای لوڕستان، لەگەڵ نزیکەی ٢٠٠ سکاڵا و گیانلەدەستدانی سێ ژن، نیگەرانییەکانی لە پەرەسەندنی توندوتیژی و هەڕەشەکانی پەیوەست بە کوشتن بەبیاننوی "شەرەف" دژی ژنان دروستکردووە.

سارا پورخەزری

 

کرماشان- لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوکردنەوەی وێنەی تایبەتی سەدان ژن لە کەناڵێکی تێلێگرام لە پارێزگای لوڕستانی ڕۆژئاوای ئێران، توڕەیی و نیگەرانییەکی بەرفراوانی خەڵکی لێکەوتەوە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە بەڕێوەبەرانی کەناڵەکە هەڕەشە و هەراسانکردنی و زۆرەملێیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی ژنان ناچاربکەن پابەندبن بە داواکارییەکانیانەوە لە بەرامبەر سڕینەوەی وێنەکاندا.، هەروەها دەوترێت وێنە بڵاوکراوەکان یان لە هەژمارێکی تایبەتی ئەو ژنانە دزراون یان بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دەستکاری کراون، هەروەها ئەو فشارە دەروونی و کۆمەڵایەتیانەی کە لە ئەنجامدا دروست دەبن، چەندین ژنی هانداوە هەوڵی خۆکوشتن بدەن، سێ منداڵی کچ کە تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ١٨ ساڵدایە، گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیەکی دیکەشیان تا ئێستا چارەسەری نەخۆشخانە وەردەگرن بەهۆی هەوڵی خۆکوژییەوە. نزیکەی ٢٠٠ سکاڵا لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەکەدا تۆمار کراوە.

 

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی وێنەکان و پێش ئەوەی بتوانرێت ڕاستییەکەی پشتڕاست بکرێتەوە، بەشێک لە ژنان ڕووبەڕووی فشار و هەڕەشە و ڕەخنەی خێزانەکانیان بوونەتەوە، ئەمەش نیگەرانییەکانی لەبارەی بەرزبوونەوەی توندوتیژی خێزانی و ئەوەی پێی دەوترێت "کوشتن بە نیانووی شەرەف" زیاتر کردووە، ترسی توندوتیژی زیاتری دژی ژنان بەرزکردووەتەوە.

 

نێرگس ڕۆستەمی (ناوێکی خوازراوە) کە دەستی لەو دۆسیەیەدا هەیە، وتی: ئەو ژنانەی خۆیان لە ناوەندی ئەو ڕووداوانەدا بینیەوە، ئێستا ڕووبەڕووی فشاری توند و خنکێنەر دەبنەوە لەلایەن خێزانەکانیانەوە، ئەم فشارە ئەوەندە توند بووە کە هەندێکیان دەستیان کردووە بە بینینی خۆکوشتن وەک تاکە ڕێگە بۆ دەربازبوون لەم دۆخە سەختە، ئەوان نەک هەر ڕووبەڕووی بڕیاردانی توندی کەسانی دەوروبەریان دەبنەوە، بەڵکو بارگرانی چەواشەکاری کۆمەڵایەتیش لە ئەستۆ دەگرن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، فشارەکان تەنها بەو ژنانە سنووردار نییە کە ڕاستەوخۆ بەشدارن، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زۆرێک لە بنەماڵەکانی لوڕستان دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە سنووردارکردنی توندیان بەسەر کچەکانیاندا سەپاندووە، هەرچەندە هەندێکجار ئەم سنووردارکردنانە لەسەر بنەمای ڕاستییە پشتڕاستکراوەکان نییە، بەڵکو تەنها لەسەر بنەمای گومان و ترسە، هەندێک لە خێزانەکان بەکارهێنانی تەلەفۆن یان دەرچوونیان لە ماڵەوە لە کچەکانیان قەدەغە کردووە، هەروەها کۆنترۆڵیان بەسەر کارلێکە کۆمەڵایەتییەکانیاندا سەپاندووە، پێیان وایە بەم شێوەیە ڕێگری دەکەن لە ڕوودانی ڕووداوی هاوشێوە.

 

لە بڵاوکردنەوەی وێنەوە بۆ شەپۆلێکی توندوتیژی دژی ژنان

ئەم ڕووداوەی لوڕستان جۆرێک لە سزادانی بەکۆمەڵ لە دژی ژنان ئاشکرا دەکات، بەو پێیەی کەیسەکە بۆ بەهێزکردنی وتارێکی پیاوسالاری کە هەوڵی سەپاندنی سنووردارکردنی زیاتر دەدات بەسەر ژنان و دابێنکردنی مافی بڕیاردانی خۆیان، پێش ئەوەی ئەو تۆمەتانە پشتڕاست بکرێنەوە و دەرفەتێک بدرێت بە ژنان بۆ بەرگریکردن لە خۆیان، زۆرێکیان لە ژێر فشاری کۆمەڵایەتی و خێزانیی بێئەندازەدا بینیەوە.

 

هەرچەندە سەرچاوە نزیکەکان لەو دۆسیەیە هەواڵی خۆکوشتن و گیانلەدەستدانی سێ ژنیان ڕاگەیاندووە، بەڵام ئەگەری بەناو "کوشتن بەبیاننی شەرەف" ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی ژنکوژییەکان لە لوڕستان، لە ساڵی ٢٠٢١ موبینا سووری تەمەن ١٤ ساڵ لەلایەن کەسوکارەکەیەوە کوژرا و سەرەتا مردنەکەی بە خۆکوشتن بڕیاردرا، لە ساڵی ٢٠٢٣ دوو کچ لە لوڕستان لەلایەن باوک و مامیانەوە کوژراون، یەکێک لە مردنەکانیان وای لێکرا وەک خۆکوژێک دەربکەوێت دوای ئەوەی ناچار بوو ژەهر بخواتەوە، ئەم پێشینانە نیگەرانییەکان دەوروژێنن سەبارەت بەو ئەگەرەی کە بەشێک لە منداڵی کچان ئەم حاڵەتەی ئێستا لەلایەن ئەندامانی خێزانەکانیانەوە تووشی توندوتیژی بوون.

 

کاتێک "ناوبانگ" دەبێتە بیانوویەکی کەمکردنەوە بۆ ژنان

ئەم پراکتیزەیە تەنیا لە لوڕستاندا سنووردار نییە، ناوچەکانی دیکەش لە ساڵانی ڕابردوودا شاهیدی ڕووداوی هاوشێوە بوون. رویا ئەحمەدی (ناوی خوازراو)، کە لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕووداوێکی هاوشێوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەزموونی خۆی دەگێڕێتەوە و وتی: من لە شاری بچووکی سنقر لە کرماشان دەژیام، لەوێ ژنان هەمیشە لە ژێر چاودێریدا بوون، دەکرا بە بیانووی وەک ناوبانگ، بۆ دوورخستنەوەیان لە کۆمەڵگە، لەو ساڵەدا ماڵپەڕێکی ئینستاگرام دەرکەوت کە خەڵک وێنەی ئەو ژنانەیان بۆ دەنارد کە سەرسام بوون بۆ ئەوەی سەرسامی خۆیان دەرببڕن و پەیامەکانیان بگەیەنن، هەروەها وتی: بەبێ مەبەست و بەنهێنی وێنەیەکی ناڕەونم لە کاتی بازاڕکردندا لەو ماڵپەڕەدا بڵاوکرایەوە، کە قسەی سۆزداریی لەگەڵدا بوو، لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا زیاتر لە ١٠٠ کەس وێنەکەمیان بڵاوکردەوە و لە ماوەی هەفتەیەکدا دەنگۆی سەیر و سەمەرە لەبارەی منەوە بڵاوبووەوە تا ئەو ئاستەی کە ناچار بووم بۆ ماوەیەکی زۆر لە ماڵەوە بمێنمەوە کەسێکی تر بوومایە، ڕەنگە ئەمڕۆ لە ژیاندا نەبم.

 

لە ئاستێکی تریشدا، ڕەنگە ئەم ڕووداوانە بکرێتە بیانوو لەلایەن بەشێک لە دەزگا فەرمییەکان و میدیاکانی سەر بە خۆیانەوە بۆ توندکردنەوەی سنووردارکردنی ئینتەرنێت و زیادکردنی سیاسەتی سانسۆر، لەبری ئەوەی سەرنجیان لەسەر لێپرسینەوە لەو کەسانە بێت کە بەرپرسیارن لە دزین و بڵاوکردنەوەی وێنەکان، لە کاتێکدا، ڕەخنە لە ژنان دەگیرێت کە وێنەکانیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا هەیە، بەڵام ئەو تاوانبارانە پشتگوێ دەخرێن کە دزی و هەراسانیان دەکەن و بە شێوەیەکی نایاسایی بڵاوی دەکەنەوە.

 

ئەزموونی ژنانی زیانلێکەوتوو ئەوەمان بۆ دەردەخات کە لە کۆمەڵگە پیاوسالارەکاندا زۆرجار ژنان باری تاوانبارکردنیان لە ئەستۆ دەگرن و چاوەڕوان دەکرێت چاودێری جلوبەرگ و ڕەفتار و ئامادەیی کۆمەڵایەتی خۆیان بکەن بۆ ئەوەی لە توندوتیژی لەلایەن کەسانی دیکەوە دوور بکەونەوە، نەک لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی توندوتیژی بکەن، هەروەها لە دۆسیەی لۆڕستاندا، پێش ئەوەی تاوانبارانی سەرەکی دەستنیشان بکرێن و سزا بدرێن، ژنان خۆیان بینیەوە کە تەنها لەبەر ژن بوونیان ڕووبەڕووی فشار و هەڕەشە و تەنانەت مەترسی لەدەستدانی ژیانی خۆیان بوونەتەوە.