شنگال: ڕێبەر ئاپۆ جارێکی تر هیواو هێزی ئازادی پێبەخشیین
کۆمەڵگەی ئێزدی لە دۆڵی قەرسی شنگال بە جۆش و خرۆشەوە گوێیان لە پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گرت و وتیان: رێبەر ئاپۆ هیوا و هێزی بۆ ئازادی پێبەخشین.

شنگال
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی نوێی ئاراستەی کۆمەڵگەی ئێزدی کرد. پەیامەکەی ڕێبەر ئۆجالان لە باخچەی سەرۆک ئاپۆ لە دۆڵی قەرس بە پیشنەگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" و خۆبەڕێوەبەری شەنگال بۆ ڕای گشتی خوێندرایەوە.
دوای خوێندنەوەی نامەکە، کە ساتەکانی سۆزداری لەناو گەلدا دروستکرد، سوهام شەنگالی، ئەندامی دیپلۆماسی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" بە ناوی ژنان و گەلی ئێزدی لێدوانێکی داو ئەو نامەیەی ڕێبەر ئۆجالان وەک بەشێک لە ژنان و گەنجان و کەسانی بەرەمەن و پیاوانی ئایینی شنگال ناردبووی خوێندەوەو وتی: وەک هەمیشە لە نامەکەی ڕێبەر ئاپۆدا هیوا و هەست و دڵسۆزی و خەمخۆری بۆ کۆمەڵگاکەمان بینی، لەگەڵ ناسینی و فێربوونمان لە فەلسەفەی ئازادییەکەی، دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆ بۆ دۆستایەتی مێژوویی و ڕۆحی و فیکری لەگەڵ کۆمەڵگەی ئێزدیمان لە هەموو ڕستەیەکدا لە ڕێگەی ڕۆحمانەوە بڵاوبووەوە و ئەمەمان بینیەوە. بەم نامەیە جارێکی دیکە ئومێد و هێزی پێبەخشیین بۆ ئەوەی جارێکی تر ئازاد بین. لەم نامەیەی ڕێبەر ئاپۆدا، دڵسۆزی ئەو پەیوەندییە ڕۆحییەی کە ئێمە و ڕێبەر ئاپۆ دەبەستێتەوە بیندرا.
"ڕێبەر ئێمە تەنها تۆ وەک کەسێک نابینین"
ڕێبەر ئاپۆ لە سەرەتای نامەکەیدا دەڵێت؛ من ئێزدی نیم، بەڵام خەمخۆر و دڵسۆزم بۆ ئەم پێکهاتیە، ئێمە وەک پێکهاتەی ئێزدی دەڵێین؛ ‘ڕێبەرەکەمان ئێمە وەک کەسێک نابینین، وەک ڕێبەر و مامۆستایەک دەتبینین کە گرنگی بە کۆمەڵگەکەمان دەدات.’ وەک کۆمەڵگەی ئێزدی، ئێمە وەک هەڤاڵێکی دڵسۆزمان تۆمان بینیوە. ئێمە دڵخۆشین و شانازی بە دۆستایەتیتان لەگەڵ باوەڕییەکەمان دەکەین. وەک پێکهاتەی ئێزدی بۆ یەکەمجار بینیمان کە مرۆڤێک گرنگیمان پێدەدات و خەبات بۆ ئازادی کۆمەڵگەکەمان دەکات. لەسەر ئەو بنەمایە، بە پشتبەستن بە فەلسەفەی نەتەوەی دێموکراتیک و پێکەوەژیانی گەلان، هەروەها بۆ خۆبەڕێوەبەری شنگال، خەبات و کار بۆ ئازادی ئێوە و کۆمەڵگەکەمان دەکەین.
هەنگاوی ئازادی دوو ساڵە بەردەوامە
وەک گەلی شنگال، کەمپینی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کە دەستمان پێکردووە دوو ساڵە بەردەوامە، لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا کۆنفرانس و وۆرکشۆپ و سیمینارمان بۆ بونیادنانی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک و بڵاوکردنەوەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ سازکردووە. لە هەمانکاتدا بەپێی پێویست ڕێپێوان و لێدوان دەدرا، ئەو نامانەی کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆمەڵگەکەمانی ناردبوو، لە هەموو گوند و کۆمەڵگەیەکدا خوێندرایەوە، پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیش لەگەڵ گەلدا باس دەکرا.
"دەمانەوێت ڕێبەر ئاپۆ ببینین"
لە کۆتاییدا وەک پێکهاتەی ئێزدی بەڵێن بە ڕێبەر ئاپۆش دەدەین؛ تا کۆتایی خەبات دەکەین بۆ ئازادی جەستەیی تۆ و سەربەخۆیی شنگال و لێپرسینەوەی فەرمان، گەلەکەمان لە فەرمانەکە دەپارێزین. وەک کۆمەڵگەی ئێزدی جارێکی تر بەڵێن دەدەین و دەڵێین؛ ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ بێتە شنگال، ئێمە بە جلوبەرگی فۆلکلۆریەوە وەک ڕێبەرێکی کۆمەڵگەکەمان پێشوازی لێدەکەین.
ئێمە وەک پێکهاتەی ئێزدی جارێکی تر دووبارەی دەکەینەوە و دەڵێین: ئێمە دەمانەوێت ڕێبەر ئاپۆ ببینین!"