شەهیدانی سنونێ بەبیرهێندرانەوە
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە سێیەمین ساڵیادی بۆردوومانی ئەنجومەنی گەلی سنونێدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە تا کۆتایی بەدوای دۆزی خۆیان و شەهیدەکانیاندا دەڕۆن.

شەنگال
ڕۆژی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی گەلی سنونێ لەلایەن سیخوڕەکانی پەدەکە-میتەوە بۆردوومان کرا. لەئەنجامی تەقینەوەکەدا منداڵ بەناوەکانی سەلاح شیڤان شیدر و ئیبراهیم دێروێش گیانیان لەدەستدا.
لە سێیەمین ساڵیادی بۆردوومانی ئەنجومنی گەلی سنونی، ئەندامانی دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە ئەنجومەنی گەلی سنونێ لێدوانێکیان دا و یادی ئەو منداڵانەیان کردەوە. ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن خەڵەف قاسم، ئەندامی ئەنجومەنەکەو هەروەها برینداری ئەوکاتە خوێندرایەوە.
"ئێمە لە سایەی شەهیدەکانماندا گەشەمان کردووە"
خەڵەف قاسم سەرەتا بە ڕێز و شەرەفەوە یادی هەموو شەهیدانی کۆمەڵگەی ئێزدی کردەوە ئاماژەی بەوەکرد، بە درێژایی مێژوو ئێزدییەکان ستەمیان قبوڵ نەکردووە و وازیان لە باوەڕەکەیان نەهێناوە. هەمیشە هێرشیان کراوەتە سەر و وتی: ئێمە لە سایەی شەهیدەکانماندا خۆمان گەشەمان کردووە و خۆمان ڕێکخستووە، هەروەها قەرزاری شەهیدانین. بە درێژایی مێژوو ئێزیدییەکان هەمیشە قوربانییان داوە و هەرگیز دەستبەردارییان نەبووە. بەڵام لە سەردەمی ئێستادا ئێزدییەکان گەشەیان کردووە و خۆیان ڕێکخستووە. ئێستا ئێزدییەکان خەبات دەکەن بۆ ماف و شایستە و یاساکانی خۆیان، ئەمەش لە سایەی شەهیدانەوەیە، ئەمڕۆ ئێزیدییەکان بناسرێن، ئەوە لە سایەی شەهیدانەوەیە، ئێمە تا کۆتایی بەدوای دۆزی خۆمان و شەهیدەکاندا دەڕۆین.