شه‌شه‌مین فێستیڤاڵى گژوگیا به‌هارییه‌كان له خورماڵ به‌ڕێوه‌چوو
له پاركى گشتى خورماڵ، بە سەرپەرشتی تۆڕى ڕێكخراوه‌كانى خورماڵ شه‌شه‌مین فێستیڤاڵى گژوگیا به‌هارییه‌كان ده‌ستى پێكرد، بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ به‌رده‌وامى ده‌بێت.
میهرەبان سەلام
خورماڵ-ئه‌مڕۆ له پاركى گشتى خورماڵ، بە سەرپەرشتی تۆڕى ڕێكخراوه‌كانى خورماڵ شه‌شه‌مین فێستیڤاڵى گژوگیا به‌هارییه‌كان ده‌ستىپێكرد، بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ به‌رده‌وامى ده‌بێت، تێیدا چه‌ندین به‌رهه‌مى گژوگیا سرووشتى شاخه‌كانى هه‌ورامان و ناوچه‌كه نمایشده‌كرێت بۆ میوانه‌كان.
بەهار موحسین نەقشبەندی، لە ئینیستوتی کەلەپوری کورد کە کار لەسەر بابەتە جۆربەجۆرەکان دەکات و لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی پەرتوکێکە لە سەر خواردنە کوردییەکان لە هەر چوار پارچەی کوردستان وتی: ئەمڕۆ پاش ئەوەی زانیم ئەم فێستیڤالە هەیە بەشداریم کرد‌و هاتم زانیاری کۆبکەمەوە لەسەر خۆراکی کوردی و گیایەکانیش، ئەوەش حەزی خۆمەو پێمخۆشە کار لەسەر خۆراکی خۆماڵی بکەم، پەرتوکی خواردنی کوردەواری مۆرکی کوردەواری پێوە دیارەو بە پێی ناوچەکان دەگۆڕێت و ساڵێکە چاوەڕێم و بەمەیدانی لێرەم و حەز دەکەم زانیاری لەسەر گیا بەهارییەکان کۆبکەمەوەو هەموو گیاکان تیکەلن و هەموو بە گیا برژێنە ناوی دەبەن.
بەهار موحسین کە نووسەرە، ئەم فێستیڤالە بە گرنگ دەبینێت و وتی: سوودم لێ بینیوە، ناوچەکان جیاوازیان هەیەو گیای دەشت و شاخەکان جیایەو ناوچەی سارد‌و گەرم جیاوازی هەیە، ئەو کەسانەی گیاکان دەکڕن دەبێت بزانن چۆن ئامادەی دەکەن و چۆن دەخورێن،هەروەها بۆ چارەسەری جۆربەجۆر بەکاردێت ودەبێت بزانی تاچەند بەکاری بهێنیت بۆ هەموو کەس گونجاو نییە.
ئەم بازاڕە بۆماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی تاوەکو ٥:٠٠ی ئێوارە، هەروەها ١٣٠ فرۆشگە، نمایشی کارە کانیان و گیاکانیان دەکەن.