شەهێن تاڵەبانی: وەزارەتی ڕۆشنبیری هاوکاری هونەرمەندان ناکات
لەلایەن ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ کۆرێک لەبارەی ئەزموون و ژیانی هونەرمەند شەهێن تاڵەبانی ڕێکخرا، شەهێن تالەبانی لە کۆڕەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە هاوکاری هونەرمەندان ناکرێت.
لەلایەن ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ کۆرێک لەبارەی ئەزموون و ژیانی هونەرمەند شەهێن تاڵەبانی ڕێکخرا، شەهێن تالەبانی لە کۆڕەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە هاوکاری هونەرمەندان ناکرێت.
سلێمانی
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سینەما سالم لە شاری سلێمانی لەلایەن ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ کۆڕێکی تایبەتی بە ژیان و ئەزموونی هونەرمەندی گۆرانیبێژ شەهێن تاڵەبانی ڕێکخست.
لە کۆڕەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان، نوسەران، شاعیران و هاوڕێیانی شەهێن تاڵەبانی بەشداربوون، گۆرانی و ئاواز پێشکەشی ئامادەبووان کرا، شەهێن تاڵەبانیش باسی لە ژیان و ئەزموونی خۆی کرد.
لە وتەکانیدا شەهێن تاڵەبانی باسی لەوەکرد، کە پێویستە ڕێز لە هونەرمەندان بگیرێت و لەلایەن کۆمپانیای گەورە و وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە هاوکاری هونەرمەندان بکرێت، جەختی لەوەشکردووە، کە دەبێت لە هەرێمی کوردستان بایەخ بە سەرجەم جۆرەکانی هونەر، وەک شانۆ و پەیکەرسازی و میوزیک و سەرجەم بوارەکانی دیکە بدرێت، هاوڵاتیانیش پشتیوانی لە هونەر و هونەرمەند بکەن.
لە کۆتایشدا ڕێزلێنان لەلایەن ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ بەخشرایە شەهێن تاڵەبانی و دوو کتێبیش لەبارەی میوزکی ناوچەی هەورامانەوە پێشکەشی ئەو هونەرمەندە کرا، پاشان شەهێن تاڵەبانی کۆپلەیەک گۆرانی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
ت.پ