فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای کوڕەژار بۆردومان دەکەن

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جارێکی تر سنووری شیلادزێیان لە قەزای ئامێدی بۆردومان کرد و زیانە ماددى و گیانیەکانى بۆردوومانەکە نەزاندراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان بەردەوامیی هەیە و پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی تەمووزی ٢٠٢١،  فڕۆکەکانى دەوڵەتى تورک چیای کوڕەژاریان لە سنوورى شیلادزێ بۆردومان کردووەو تا ئێستا زیانە ماددى و گیانیەکانى بۆردوومانەکە نادیارە.

 

 بۆردومانەکەی ئەمڕۆ لەكاتێكدایە، لە 23ی نیسانی ئەمساڵ، تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی و زەویی بۆ چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگای دهۆک ئەنجامدا و تا ئێستا هێزەکانی لە ١٢ شوێن نیشتەجێکردوون.