شاندی ژنانی ڕژاک دوای گەڕانەوەیان لە شەنگال لەلایەن پەدەکەوە دەستگیرکران
بەبۆنەی ٧ەمین ساڵیادی هێرشی سەر شەنگال لەلایەن داعشەوە، شاندێکی ژنانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان سەردانی شەنگالیان کرد، لە گەڕانەوەیاندا لەلایەن پەدەکەوە دەستگیرکران.
ناوەندی هەواڵ
بەبۆنی ٧ەمین ساڵیادی هێرشی سەر شەنگال لەلایەن داعشەوە، شاندێکی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان کە پێکهاتبوون لە دوو ئەندامی بەڕێوەبەری و ئەندامێکی دیکەی ڕێکخراوەکە بە ناوەکانی خەولە محەمەد حەسەن، جوانا عەبدولباقی و سەیران ئەحمەد حەسە، سەردانی شەنگالیان کرد.
ئەمڕۆ لە کاتی گەڕانەوەیان لە بازگەیەکی هێزەکانی ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە لە چوونە ناوەوەی هەولێر دەستگیرکران، بەپێی زانیارییەکانی ژنها، ماوەی ٥ کاتژمێرە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەندامانی شاندەکە کە دەستگیرکراون نییە.
هەوڵەکان بۆ بەدەستخستنی هەواڵێک لەسەر شاندەکەی ڕژاک بەردەوامە و ڕێکخراوەکەش داوا دەکات کە ئەندامەکانیان سەربەست بکرێن.
ت.پ