تارا حسێن: شەنگال نزیکترە یا کابول

تارا حسێن ڕایگەیاند، کە هێندەی شرۆڤە بۆ دۆخی کابول و تاڵیبان لە ئەفغانستان دەکرێت، نیوە هێندە شۆرڤە بۆ دۆخی شەنگال ناکرێت، دەشڵێت شەنگال نمونەی بچوککراوەی کوردستان و عێراقە، دەبێت هەمووان هەڵوێستیان هەبێت.

تارا حسێن ڕایگەیاند، کە هێندەی شرۆڤە بۆ دۆخی کابول و تاڵیبان لە ئەفغانستان دەکرێت، نیو هێندە شرۆڤە بۆ دۆخی شەنگال ناکرێت، دەشڵێت شەنگال نمونەی بچوککراوەی کوردستان و عێراقە، دەبێت هەمووان هەڵوێستیان هەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

تارا حسێن، جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا بڵاویکردووتەوە، ئێستا لە هەرێمی کوردستان یەک لەشکر لە شرۆڤەکارانی کورد هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکەن، ئاخۆ ئەوەی لە ئەفغانستان ڕووی داوە لە عێراقیش ڕوودەدات یا نا، ئەگەریش ڕووبدات پلان و ئامادەکارییەکان چین؟.

 

تارا حسێن پێی سەیرە کە تاوتوێی دۆخی کابول دەکرێت، بەڵام هیچ هەڵوێستێک لەسەر جینۆسایدی شەنگال بە دەستی داعش و پیلان و هاوکاری تورکیا دەرنابڕدرێت، دەپرسێت: "لە کاتێکدا هەر دوێنێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەناو بازاڕی شەنگالدا بە هاوکاری سیخوڕی کوردی بۆردومان دەکات و کۆمەڵکوژی دەکات!!، سەیر ئەوەیە شەنگال نزیکترە یان کابوڵ؟".

 

دەشڵێت: "ئایا بۆ تۆ، لە ھەولێر لە سلێمانی دۆخ و سیناریۆی شەنگال نزیکترە دووبارە ببێتەوە یان کابوڵ؟، ئەی بۆ ھەڵوێستێک نیشان نادەیت؟، پێم وایە کابول نزیکی پێنجوێن یان کەلار یان دھۆک بوایە ئەو خەڵکەی خۆمان ھێندەی شرۆڤە نەدەکرد".

 

لە کۆتایشدا داوا لە هاوڵاتیان، ڕۆشنبیران و وڵاتپارێزان دەکات کە هەڵوێستیان هەبێت و بێنە مەیدان، دۆخی شەنگال نمونەیەکی بچوککراوەی کوردستان، عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشە، "چارەنووسی شەنگال چارەی هەر هەموومانە".

 

 

ت.پ