شاندی ئاشتی هەوڵی پێکهێنانی بەرەیەکی نیشتمانی دەدات

شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی لەگەڵ حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆبوونەوە و هەوڵی پێکهێنانی بەرەیەکی دژ بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا دەدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستانلەگەڵ حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە بارەگای حزبەکە لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە، مەبەستی سەردانەکەیان پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەییە لەنێوان حزبە کوردییەکاندا.

 

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی باشوری کوردستان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا کرا و هەوڵی پێکهێنانی بەرەیەکی نیشتمانی درا دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی و چارەسەرکردنی ئاشتیانە.

 

حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پشتگیری خۆی بۆ شاندەکە دەربڕی و هەڵوێستی نیشتمانیی خۆی نیشاندا.

 

ت.پ