شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی لە دەربەندیخان بوون

شاندنی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان لە درێژەی سەردانەکانیاندا ئەمڕۆ چوونە دەربەندیخان و لەگەڵ ڕێکخراوەکاندا کۆبوونەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی بۆ کوردستان لە شارۆچکەی دەربەندیخان لەگەڵ ڕێکخراوە مەدەنییەکان و بەشێكی حزبەکان کۆبوونەوە و لەسەر پرسی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و هاوکارییەکانی دەسەڵاتی ناوخۆی هەرێم گفتوگۆیان کرد.

بەشداربووانی کۆبوونەوە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی لە سەردانیکردنی شاندی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئازادی و بە گرنگیان زانی کە لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی سیاسی باشوری کوردستان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بن لە ناوچەکەدا، هەروەها ئاماژەیان بەوەدا شاندەکە کە لە کەسانی ڕۆشنبیر، ئەکادیمیست، چالاکوان و ڕۆژنامەنووسان پێکهاتوون، دەتوانن دەنگی باشوری کوردستان بە جیهان بگەیەنن.

جێی ئاماژەیە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندەکە سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەن و لەگەڵ ڕۆشنبیران و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆدەبنەوە.

 

ت.پ