شاناز ڕەفیق: لە ساڵانی رابردوو زیاتر خواست لەسەر جلی کوردی هەیە

لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهارو نەورۆزدا ژنان زیاتر بە پۆشینی جلی کوردی گرنگی بە پاراستنی ئەم جلە نەتەوەییە دەدەن، بە بۆچوونی شاناز ڕەفیق، خاوەن سەنتەری کولتوور دیزاین کە جلوبەرگی کوردی ژنان و منداڵان دەدوورێت، ژنان زۆر گرنگی بەمانەوەی جلی کوردی دەدەن.

میهرەبان سەلام

 

هەڵەبجە-وەرزی بەهارەو کوردستان بەجۆرێک دەگەشێتەوە هاولاتیان و بەتایبەت ژنان ئارەزووی چونەدەرەوە بۆ ناو سروشت و لەبەرکردنی جلی کوردی دەدەن، ئەم گرنگی دانە بە پۆشینی جلی نەتەوەیی ساڵ بە ساڵ زیاتر دەبێت.

 

شاناز ڕەفیق، خاوەنی  سەنتەری کولتوور دیزاین قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو وتی: ماوەی چوار ساڵە سەنتەرەکەم داناوەو ئیش لەسەر جلوبەرگی کوردی ژنان و منداڵان دەکەم، لە تەمەنی شەش سالەوە جلوبەرگمان هەیە بۆ هەموو تەمەنەکان نەوەک جلی کوردی هەموو جلوبەرگەکان دەدوورین، جلی دەرەوە مالەوەو جلی کوردی و هەموو بابەتەکان و کار بۆ دوکاندارەکان دەکەین و بە تاک و کۆ کار دەکەین.

 

"لە ساڵانی رابردوو زیاتر خواست لەسەر جلی کوردی هەیە"

شاناز رەفیق باسی کەوە کرد، لە ئێستادا بەهۆی سەنتەرەکانی جلی کوردی و دیزاینەوە زیاتر خواستی لەسەرە وتی: لۆدی زۆرمان لەسەرە لیرە بۆ جل دورین و خواستی زۆر لەسەر جلی کوردیە لەچاو سالانی رابردوو چونکە بەهارو نەورۆزو جەژنەکان پیکەوەنم زیاتر  خەلک جلی کوردی دەکات و ئەمساڵ بابەتی کۆڵوانەو کڵاو زۆر خواستی لەسەر بوو، بەتایبەت بۆ منداڵان. هەروەها گەورەش بەکاری دەهینن بەتایبەت منداڵان زیاتر بابەتی فۆلکلۆری خواستی لەسەرە، خۆشبەختانە ئەوانەی کە دێن بۆ لامان ئەوە بۆ سێ ساڵ دەچێت زۆربەیان خواستیان لەسەر جلوبەرگی کوردی فۆلکلۆریە، ماوەیەک بەر لە ئێستا جل تەسک دەکراو مۆدیلی تیکەڵ دەکرا بەڵام ماوەی سێ ساڵە گەڕاوینەتەوە بابەتی کەلەپوری و هەوڵ دەدەن ژنانە دەربکەون .

 

"هەڵبژاردنی ڕەنگەکان دەکەوێتە سەر کەسەکان"

سەبارەت بە ڕەنگی جلوبەرگی کورد کە ژنان هەموو ڕەنگەکان تێکەڵ دەکەن و دەیپۆشن، کاتێک دەچنە ناو سروشتی بەهارەوە دیمەنێکی جوان تێکەڵ دەبێت، بەڵام سەبارەت بەوەی ئەمساڵ کە ژنان خواستیان لەسەر چ ڕەنگە، شانز ڕەفیق، خاوەنی سەنتەری کولتوور دیزاین وتی: ئەمسال ماوەیەک قاوەیی مۆدیلی بوو، ڕەنگ دەکەویتە سەر بابەتی کەسەکان ناتوانین رەنگ دیاری بکەین، بەلام بەشیوەیەکی گشتی قاوەیی زیاتر کراوە، ئەوانەی کەدێن بۆلامان پێیان دەڵێینن رەنگ گونجانیان بۆ دەکەین و یان کراس دێنن دەلێن کەوامان بۆ بگونجینە یان کۆڵوانە یان کڵاو، خۆیان جلوبەرگ دەهینن و بۆیان رێکدەخەین، ستایلی مندالانیش ڕێکدەخەین.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لەبەرئەوەی جلوبەرگی کوردی رەمزی نەتەوەییە داواکارین ژنان زۆرتر جلوبەرگی  کوردی بەکاربهێنن و بپۆشن، تاوەکو جلەکانمان نوێ بمینیتەوەو لەناو  نەچێت.