شادی سەمەد: کورد هەنگاوی گرنگ و ئاشتیانەی لە تورکیا دەوێت

شادی سەمەد، مامۆستا و چالاکوانی سیاسی، دەڵێت: پاش هەنگاوی دووەمی گەریلایانی ئازادی و کشانەوەیان لە سنوورەکانی تورکیا، گەلی کورد چاوەڕێی هەڵوێستی گرنگی دەوڵەتی تورکیایە بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک.

هێلین ئەحمەد، دیڤان سیهاد  

 

ڕانیە- لە چوارچێوەی ٢٧ی شوباتی ئەمساڵدا، پاش کۆنگرەیی ١٢هەمینی پەکەکە و بڕیاری پڕۆسەی ئاشتی لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ پشتڕاستکردنەوە و ڕێگریکردن پڕوپاگەندەی هەڵوەشاندنەوەی پڕۆسەی ئاستی، لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی قۆناغی دووەمی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەنگاوێکی دیکەی مێژووی هەڵنا، کە تێیدا ژنان وەک پێشڕەوێک بەشداریان تێداکرد، گروپێک لە گەریلایانی ئازادی لە سنوورەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرەو هەرێمەکانی مەدیا لە پێناو پڕۆسەی ئاستی هەنگاویان ناوە، کە لە سەرەتای پڕۆسەی ئاستی تا قۆناغی دووەمی چالاکییەکانیان بەردەوام بونەتە ڕۆژەڤ لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا، کە کورد لە پێناوی ئاشتیدا هەردەم هەوڵ و خەبات دەکات، هەروەک لە کۆنگرەکەدا جەختی لەسەر کرایەوە کە ژنانی ناوچەکە ئەرکدارکراون بە هەنگاونان و ڕۆڵی گرنگ لە پڕۆسەی ئاشتیدا. 

 

" گەریلایانی ئازادی بەردەوامن لە دووپاتکردنەوەی نیازپاکیان 

شادی سەمەد، مامۆستا و چالاکوانی سیاسی، باس لە پڕۆسەیجئاشتی و هەنگاونانی قۆناغی دووەمی گەریلایان دەکات، وتی: لە ئێستادا لە باکووری کوردستان لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە پڕۆسەی ئاشتی و پێکەوەی بۆتە ڕۆژەڤ لە تەواوی جیهاندا و بە تایبەتلە  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە سەرەتایی ساڵانی ١٩٩٠دا ڕێبەر ئاپۆ، بەردەوام هەوڵی بۆ پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا داوە، بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئامانجی لەناوبردنی کورد هەردەم لە هەوڵدابوون، بۆیە پرسی ئاشتی لایان قبوڵ نەکراوبووە، بەڵام لەگەڵ خراپی بارودۆخی سیاسیی تورکیا، پەنایان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان برد، تا پڕۆسەی ئاشتی و پێکەوەیی بۆ باشترکردنی دۆخی تورکیا بێتە ئاراوە، لە ئەنجامی ٤٠ ساڵ خوێنڕشتن و نەگەیشتن بە ئەنجام دەوڵەتی تورکیا پەنای بۆ ڕێبەری کوردان هێناوە، تا پرسی ئاستی بەدووری بخاتەوە لە تەواوی ئەو زیانانەی بەسەری هاتووە، وەک دەبیندرێت لە ماوەیەکی کەمدا پڕۆسەی ئاشتی دەنگدانەوەی جیهانی بەدوای خۆیدا هیناوە، لەگەڵ سەرهەڵدانی پڕۆسەی ئاشتی، پەرلەمانتارانی دەم پارتی بەردەوامبوون لە کۆبونەوە و گەیاندنی پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ بوون بە گەلی کورد و تورک، لەژێر بانگەوازی ئاشتیدا و لەگەڵ بەستنی کۆنگرەی ١٢هەمینی گەریلایان لە چیاکانی پاراستنی مەدیاوە هەوڵیان بۆ ئاگربەستدا، پاشان وەک یەکەم هەنگاوی نیازپاکی لە لایەن گەریلایانی ئازادییەوە، لە ئەشکەوتی جاسەنە و لە شاری سلێمانیدا، بە ئامادەبوونی ئاشتیخوازان و ڕاگەیاندکارانی تەواوی جیهان، گەریلایانی ئازادی چەکەکانیان سوتاند، لەگەڵ دروستبوونی پڕوپاگەندەی نەمانی پڕۆسەی ئاشتی و لاوازبوونیدا، گروپێک لە گەریلایان لە چیاکانی سنووری دەوڵەتی تورکیا بەرە و چیاکانی قەندیل لە دووەمین قۆناغیدا نیازپاکیان دووپاتکردەوە، کە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە بەشداری چەندین گەریلا لە ژن و پیاو و بە ئامادەبوونی ڕۆژنامەنوسانی جیهان و ناوخۆی کشانەوەیان بۆ چیای قەندیل دووپاتکردەوە.  

 

شادی سەمەد ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای پرسی ئاشتی دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی پێویستی بۆ پرسی ئاشتی و پێکەوەیی گەلان نەناوە، هەروەها لەگەڵ هەوڵدانی تورکیا بۆ پرسی ئاستی بەڵام تا ئێستا کاردانەوەی پێویستی لەو چوارچێوەیەدا نەبووە، بۆیە گەریلایانی ئازادی بەردەوام لە هەوڵی هەبوونی پرسی ئاشتیدا دەستپێشخەری گرنگ ئەنجام دەدەن، وە بۆ سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیەش تەواوی جیهان ئیدی چاوەڕێی دەوڵەتی تورکیا دەکات، پێویستە بە ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پڕۆسەی ئاشتی دەستپێبکات، هەروەها ئازادکردنی زیندانیانی سیاسیی لە باکووری کوردستاندا، کە چەندین ساڵە لە پێناوی مافی کوردا هەوڵ دەدەن، پاشان ڕێگە بە کوردەکان بدرێت بە زمانی کوردی خوێندن و گفتوگۆیان هەبێت، لە تورکیادا گەلی کورد سەرکۆنە دەکرێت، لە ناویاندا ژنان ڕوبەڕووی ئاستەنگی دەکرێنەوە، پێویستە ژنان ئازادانە دەنگیان هەبێت لە ناوچەکەدا، هەروەها سەرەڕای هەنگاوە گرنگەکانی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە، دەوڵەتی تورک هەنگاوی پرسی ئاشتی هەڵناگرێت، کە زۆرکات لەگەڵ باسکردنی ئاشتی باس لە نەبوونی تیرۆرست دەکات لە تورکیادا، پاش پڕۆسەکەش کورد بە تیرۆرست ناودەبات. 

 

" ژنان هەوڵی کرداری بۆ بەرەوپێشبردنی پرسی ئاشتی بدەن 

لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: دەوڵەتی تورکیا بەردەوام هەوڵی لە ناوبردنی کورد دەدات، ڕێگە بە گوند نشینەکان نادات بچنەوە گوندەکانیان، وە بەبیانوی هەبوونی گەریلایانی ئازادی تۆپبارانی سنوورەکان دەکات، بەروبومەکانیان لە ناو دەبات، ئەو پڕۆسەیەی تورکیا دەستی پێکردووە ژنانی ڕوبەڕووی ئاستەنگی و توندوتیژی کردووەتەوە، بەڵام هاوڵاتیانی کورد نەکەونە شەڕی تایبەتەوە، باوەڕ بە بەلاڕێدابردنی پرسی ئاشتی نەکەن، هەبوونی پرسی ئاستی ژنان و تەواوی کۆمەڵگە بەرەو ئاشتی و پێکەوەی ژیان دەبات، بەردەوام لەگەڵ پڕۆسەی ئاستیدابن، ژنان بە ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر هەوڵ بۆ پڕۆسەی ئاشتی بدەن، هەروەها ڕاگەیاندکاران هەوڵی ڕووماڵکردنی حەقیقەت بدەن، نەکەوینە داوی داگیرکەرەوە، وە پارتە سیاسییەکانی باشووری کوردستان ئەرکیان دەکەوێتە ئەستۆ تا بە تەواوی لەگەڵ هەبوونی پرسی ئاشتیدابن، چیتر هاوڵاتیانی کورد ئاوارە و دەربەدەر نەبن.