دیمەن ئەنوەر وەک یەکەم کەس بە تەختە کاتژمێری بە ژمارەی کوردی دروست کردووە
دیمەن ئەنوەر کە خاوەنکارەو کاری دەستی دەکات، بە تەختە دیزاینی ناوماڵ دەکات و کڕێارێکی باشی هەیە، بەشداری فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجەی کردووەو دەڵێت: ڕەنگەکان بە ڕەنگی ژیانەوە ناسراون.
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-لە فێستیڤالی هەنارو پایزی هەڵەبجە کە ڕۆژی ٣٠ی تشرینی دووەم دەستیپێکردوو ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژییەتی، ژنان بەچەندین کاری دەستی بەشدارن، دیمەن یەکێکە لەو ژنانەی داوا دەکات ژنان لە رەنگی سپی بێنە دەرەوەو بابەتی رەنگاو رەنگ بەکاربهێنن.
دیمەن ئەنوەر خاوەنکار کە کاری دەستی بە تەختە دەکات بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کردو وتی: کاری دەستی لەسەر کاڵای تەختە دەکەم و هەریەکەیان رەنگی تایبەتی هەیەو رەنگەکان بە رەنگی ژیانەوە ناسراون و باباتەکان شوێن کلێنس و بخوردو ستاندی نان لە تەختە دروست کراون، یەکەم جاریشە لەکوردستان و عیراق کاتژمێرم بە ژمارەی کوردی دروست کردووە.
"لە ڕێگەی پەڕەکانمەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کارەکان بە کڕیارەکانم دەناسێنم"
سەبارەت بە شێوازی ناساندنی بەرهەمەکانی بە کڕیارەکان، دیمەن ئەنوەر وتی: من لە ڕێگەی پەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کارەکانم دەناسێنم ە داوادەکەم ژنان لە شتی چاولێکەری دوور بکەونەوە و وەک یەک نەبن شتەکان.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، سەبارەت بە کاڵاکان بەدلی خۆت دەتوانی بەکاریام بهێنیت و لە بابەتی ڕازاندنەوەی ناوماڵ و چێشتخانەکان، هەرکەس بەدلی خۆی وە وەک ئاسانکاری بەکاری دەهێنێت، داوا دەکات ژنان ڕەنگاو ڕەنگی بەماڵەوە ببەخشن و وزەیان پی دەبەخشێت و ماندوو نابن.