لە کۆبانێەوە بۆ ئاشتی... ڕێبازی ڕێبەر ئۆجالان بەرەو کۆمەڵگەی دیموکراتیک

ئاڤاشین مستۆ، هاوسەرۆکی دەستەی گەنجان و وەرزش، دووپاتیکردەوە، کە بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ پاراستنی کۆبانێ، وەرچەرخانێکی مێژووی لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ داعش پێکهێنا.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ٢٠١٤دا سەبارەت بە بەرخۆدانی قارەمانانەی کۆبانێ لە دژی داعش لە زیندانی ئیمرالی بانگەوازی مێژوویی بۆ گەلی کورد و هاوپەیمانەکانی کرد و جەختی لەوەکردەوە، کە ڕووخانی کۆبانێ بە واتای ڕووخانی بەها مرۆیی و دیموکراتیکیەکان دەبێت، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی وەستانەوە لەگەڵ شارەکە لە دژی هێرشەکان کردەوە.

 

بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ بەرگریکردن لە کۆبانێ کردەوە، وەرچەرخانێکی بەرچاوی لە کۆکردنەوەی پشتیوانی بۆ ئەو شارە بەدیهێنا، ژنان و گەنجان بە جۆش و خرۆشەوە وەڵامیان دایەوە، لەگەڵ لایەنگرانی نەتەوە جۆراوجۆرەکان و بێ دوودڵی چوونە بەرەکانی شەڕ، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی زیاتر لە ٤٠ وڵات و نزیکەی ٩٠ شاری جیهان شاهیدی ڕووداوی هاودەنگی بەرفراوان بوون، کە بە ڕاگەیاندنی ١ی تشرینی دووەم وەک ڕۆژی جیهانی کۆبانێ گەیشتە لوتکە، کە یادی بەرخۆدانی کۆبانێی کردەوە.

 

لە بانگەوازەوە بۆ سەرکەوتن: چیرۆکی بەرخۆدانی کۆبانێ

٩ مانگ لەمەوبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازی خۆی بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" دەستپێکرد، لە لێدوانەکانیدا جەختی لەسەر گرنگی ئەم ڕێبازە کردەوە کە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە داهاتووی مرۆڤایەتیدا دەهێنێتە ئاراوە، لەو چوارچێوەیەدا ئاڤاشین مەستۆ، هاوسەرۆکی دەستەی گەنجان و وەرزش چارەسەر و هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ ئەم ڕێگایە خستەڕوو.

 

هەڵسەنگاندنەکەی بە وەبیرهێنانەوەی دەستپێکی بەرخۆدانی کۆبانێ دەستپێکرد و ئاماژەی بەوەدا، کە ١ی تشرینی دووەم، لە یادی گەلی کورد و جیهاندا، هێمای هاوپشتی و وەستانەوە بە شکۆمەندیەوە لە بەرگریکردن لە بەهاکان و بووندا نیشان دەدات.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەو ڕووداوانەی کۆبانێ شاهیدی بووە، وەرچەرخانێکی مێژووی پێکدەهێنن، بەتایبەتی لەکاتێکدا زلهێزە جیهانییەکان نەیانتوانیوە ڕووبەڕووی داعش ببنەوە و شارەکە لە چنگی ڕزگار بکەن،هەروەها هەڵوێستی خەڵکی کۆبانێ و هێزەکانی کە ئیلهامیان لە بیری ڕێبەر ئۆجالان وەرگرتووە و خۆیان ڕێکخستووە بۆ بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر هێرشەکان، سەرنجی هەموو جیهانیان بۆ خۆی ڕاکێشا و وایکرد هەمووان لەم ڕۆژەدا کۆببنەوە بۆ پشتیوانیکردن لە دۆزی کۆبانێ.

 

ئاڤاشین مستۆ، جەختی لەوە کردەوە، کە کۆبانێ لاپەڕەیەکی نوێی لە مێژوودا نووسیوە، هەروەها داعش پێکهاتەیەکی تیرۆریستی پێکهێنا کە ترس و دڵەڕاوکێی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهاندا چاند، ئەمەش وایکرد وڵاتان ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی بگرنەبەر، بەڵام ئەم ترسە بەهۆی بەرخۆدانی کۆبانێ تێکشکێندرا، بەرخۆدانی قارەمانانە لەگەڵ پشتیوانی نێودەوڵەتی زیاتر لە ٤٠ وڵات ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنە مێژووییە.

 

"١ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرخۆدانی کۆبانێیە"

ئاڤاشین مستۆ جەختی لەوەکردەوە، کە بانگەوازی ڕێبەر ئۆجالان بۆ بەرگریکردن لە کۆبانێ ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبوو لە گۆڕینی چارەنووسی شار و مرۆڤایەتی بە گشتی، سەرەڕای ئەو هۆکارە زۆرانەی کە بوونە هۆی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێ، بناغەکە بانگەوازەکەی بوو، کە خاڵی وەرچەرخانێکی سەرەکی لە ڕەوتی ڕووداوەکاندا پێکهێنا، لە سایەی ئەم بانگەوازەدا، کۆکردنەوەیەکی بەرفراوان لەنێو گەلی کورد، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی وڵات دەستیپێکرد، لە کاتێکدا کاروانی پشتیوانی بەرەو کۆبانێ ڕۆیشتن، زۆرێک لە لایەنگرانی بیانی کە بەم بانگەوازە جووڵەیان کرد، هەروەها وەڵامیان دایەوە و پەیوەست بوون بە ڕیزەکانی بەرخۆدان و گیانیان بەخت کرد لە پێناو شارەکەدا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێبازی ئێستا کە لەسەر بانگهێشتی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە، نوێنەرایەتی قۆناغێکی مێژووی نوێ دەکات، وتی: ئەمڕۆ ئێمە بە ساتێکی سەرەکیدا دەژین کە ڕێبەر ئۆجالان پێشەنگایەتی دەکات، دەنگدانەوەکانی لە کوردستانەوە بۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهان درێژ دەبنەوە، لەم ڕۆژانەدا بەرخۆدانی کۆبانێ و ئەو پشتیوانی گرلر بەربڵاوەی کە هاوڕێیەتی بووە دیارە، هەروەک چۆن ئەوکات شاهیدی کۆکردنەوەی گەلی دەیان وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بووین، ئەمڕۆش دەبینین کۆکردنەوەی هاوشێوە لە پەسەندکردنی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکیدا بەرجەستە بووە.

 

ئاڤاشین مستۆ ئەم قۆناغەی بە تەڤگەری کۆبانێیەوە گرێدا، وتی: ئەو یەکێتییە گەلییەی کە لە بەرامبەر هێرشەکانی داعش لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥دا سەریهەڵدا، و ئەو پشتیوانییەی بەرخۆدانی بەدەست هێنا، دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئۆجالان بوو، ئەمڕۆ هەمووان بەرپرسیارێتی درێژەدان بەم ڕێگایەیان لە ئەستۆدایە بە هەمان ڕۆح و ئیرادە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ئەو گەنجانەی کە خۆیان لە بیرکردنەوە و پڕۆژەکانی ڕێبەر ئۆجالاندا ڕەنگ دەدەنەوە، بانگهێشت دەکرێن بۆ ئەوەی چالاکانە و کاریگەرانە بەشداری لەم پرۆسەی مێژووییەدا بکەن”.

 

ئاڤاشین مستۆ لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەسەر گرنگی قۆناغی ئێستا بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: وەک چۆن بانگەوازەکەی لە یەکەمی تشرینی دووەمدا خاڵی وەرچەرخانێک بوو کە مرۆڤایەتی لە چنگی داعش ڕزگار کرد، ئەو ڕێگایەی کە ئەمڕۆ دەستی پێکردووە دەبێت ئامرازێک بێت بۆ شکاندنی هەژموونی زلهێزە باڵادەستەکان و ڕژێمە تاکڕەوەکان، بونیادنانی ژیانێکی دیموکراتیک و ئازاد تەنها لە ڕێگەی ڕێبەرەوە دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت بۆیە دەبێت هەموو مرۆڤایەتی خەریکی ئەم ڕێگایە بێت و ئەم دەرفەتە مێژووییە بقۆزێتەوە بۆ گەیشتن بە ڕزگارییەکەی.