دوو هه‌زار و ٥٧٢ منداڵ له زیندانه‌کانی تورکیادان
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی مانگی ته‌مووزی ٢٠٢٣، دوو هه‌زار و ٥٧٢ منداڵ به تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جیاجیا له زیندانه‌كاندان.
ناوەندی هەواڵ
توركیا له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی ئاكه‌په بوو به وڵاتێك كه زۆرترین منداڵی تێدا زیندانی ده‌كرێت، به گوێره‌ی ئاماره‌كان تا ئێستا دوو هه‌زار و ٥٧٢ منداڵ له زیندانه جیاجیاكاندا زیندانی كراون، له نێوان منداڵانی زیندانیكراو، زۆرترین هه‌ڵاواردنیش به‌رامبه‌ر به‌و منداڵانه ده‌كرێت كه به هۆكاری سیاسیی زیندانی كراون.
جانسۆ شه‌كه‌رچی، له به‌شی كاروباری منداڵانی زیندانی سه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له سیستمی جێبه‌جێكردنی سزا له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فوراتی ڕایگه‌یاندووە، به گوێره‌ی ئاماره‌كانی مانگی ته‌مووزی ٢٠٢٣، دوو هه‌زار و ٥٧٢ منداڵ به تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جیاجیا له زیندانه‌كاندان، له‌و ژماره‌یه‌ش له‌گه‌ڵ تاوانه‌كانی دزی و برینداركردن، زۆرێك له منداڵان به‌هۆی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر زیندانی كراون.
شه‌كه‌رچی وتیشی: سه‌باره‌ت به‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان منداڵی ساوا بۆ شەش ساڵه و له‌گه‌ڵ دایكیان زیندانی كراوان، ئه‌و داواكارییانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌كه‌یان ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانه‌كان كرابوون، بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه، نازانین ئێستا چه‌ند منداڵی ته‌مه‌ن سفر بۆ شەش ساڵ له زیندانه‌كاندان.