زیاتر لە ١٤ هەزار کەس لە ئێران دەستگیرکراون

بە وتەی بەرپرسێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان، لە مانگی ئەیلولەوە تا ئێستا ١٤ هەزار کەس لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئێران دەستگیر کراون، زیاتر لە ٢٧٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزارەها کەسیش دادگای کراون و بەشێکیان بڕیاری سێدارەیان بۆ دەرچووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بە وتەی بەرپرسێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان، لە مانگی ئەیلولەوە تا ئێستا ١٤ هەزار کەس لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئێران دەستگیر کراون.

 

لە ماوەی شەش هەفتەی ڕابردوودا، هەزاران ژن و پیاو و منداڵ، بەپێی هەندێک ئامار زیاتر لە ١٤ هەزار کەس لە شارەکانی ئێران دەستگیرکراون، کە بەرگریکارانی مافی مرۆڤ، خوێندکاران، پارێزەران، ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەخۆدەگرێت.

 

لە وتارێکدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەندامێکی ڕیکخراوی مای مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندووە: "وەڵامدانەوەی توندوتیژی بێ وەستانی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران لەو وڵاتەدا بووەتە هۆی ئەوەی کە زیاتر لە ٢٧٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

ناتوانرێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئاماری دەستبەسەرکردن یان ژمارەی کوژراوەکان پشتڕاست بکرێتەوە، و خەمڵاندنی جیاواز لەلایەن گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی ماف و ڕۆژنامەنووسانی ناوخۆییەوە دراوە.

 

 بەپێی بڕیاری ئێران کرد بۆ بەڕێوەچوونی دادگاییکردنی گشتی بۆ هەزار کەس کە لە پەیوەندی لەگەڵ بەردەوامی ناڕەزایەتییەکان دەستگیرکراون و کە هەندێک لە تۆمەتەکان سزای لەسێدارەدانیان لەسەرە، زیاتر لە هەزار کەس لە پارێزگای تاران تۆمەتبار کراون بەهۆی تێوەگلانیان لە دروستبوونی شۆڕشی گەلان دژ بە ڕژێمی ئێران.

 

خۆپێشاندانەکان سەرەتا بە گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی  تەمەن ٢٢ ساڵان لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولدا دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی وڵاتەوە گیانی لەدەستدا، لەو کاتەوە ناڕەزایەتییەکان لە سەرانسەری ئێران لە دەوری کۆمەڵێک ناڕەزایەتی لە دژی ڕژیم کۆبوونەتەوە.