لە كۆنفرانسی جیهانیی ژنان لەسەر ژنۆلۆژی گفتۆگۆ كرا

سێیەمین كۆنفرانسی جیهانیی ژنان لە تونس بەردەوامە، چەند وۆركشۆپێك لەسەر زانستیی ژنان “ژنۆلۆژی” و ڕۆڵی ژنانی كورد لە ئازادیی ژنان و كۆمەڵگا و دۆخی ژنان لە گۆڕەپانەكانی شەڕ و ململانێدا بەڕێوەچوو، هاوكات داوای دروستكردنی تۆڕێكی تێکۆشان كرا.

نەزیهە بوسەعیدی – زهور ئەلمەشرەقی

 

تونس- سێیەمین كۆنفرانسی جیهانیی ژنان لە تونس لە ٤ی ئەیلول دەستیپێکرد و بەردەوامی هەیە، لە كۆنفرانسەكەدا وۆركشۆپەكانی زانستی ژنان-ژنۆلۆژی و ڕۆڵی ژنانی كورد لە ئازادیی ژنان و كۆمەڵگە و دۆخی ژنان لە گۆڕەپانەكانی شەڕ و ململانێدا پێشكەشكرا.

 

لە كۆنفرانسەكەدا بەشداربووان باسیان لە ڕۆڵی ژنان لە هێزە سەربازییەكان و یەكینەكانی پاراستنی ژنان لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا كرد، هەروەها جەخت لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرەكانی توندوتیژی، دەستدرێژی سێكسی و دەسەڵاتی پیاوسالاری، بە توانا تایبەتەكانی ژنان كرایەوە.

 

"کۆنگرەی ستار توانی ژنان لە هەموو پێکهاتەکان کۆبکاتەوە و ژیانیان ڕێکبخات"
مەنال محەمەد. ئەندامی لیژنەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی کۆنگرەی ستار، تیشکی خستەسەر جیاوازی کرێی ژنان و پیاوان لە هەرێم و تاوانەکانی دژ بە ژنان لە ئەوروپا و ئەفریقا، وتی: ئێمە شۆڕشێکی دیموکراتیمان دەوێت، ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نموونەیەک بۆ خۆیان دابنێن بۆ ئەوەی ڕاستی خۆیان بناسن و مافەکانیان بەدەستبهێنن و دۆخیان باشتر بکەن، لە جیهاندا شۆڕشی زۆر ڕوویداوە، بەڵام شۆڕشی ڕۆژئاوا زۆر گرنگە چونکە لە ڕێگەیەوە ژنان خۆیان ڕێکخستووە و بوونە سیمبول، ئەم ڕزگارکردن و سەرکەوتنەی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە پەیڕەوکردنی بیرۆکەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەدەستهات، تێکۆشانی ئێمە فراوانکردنی نوێنەرایەتی ژنانە لە ناوچە جیاوازەکاندا کاری ژنان و دەبێت لە سەرتاسەری جیهاندا ڕێکبخرێت، پێویستە کار بۆ پاراستنی ژنان و ڕزگارکردنیان لە بیری دواکەوتووانە بکرێت، کۆنگرەی ستار توانی ژنان لە هەموو پێکهاتەکان کۆبکاتەوە و لە ڕێگەی ئەو ڕێکخستنەوە ژیانی خۆی ڕێکبخات کە هەموو بوارەکانی ژیانیان دەپارێزێت.

 

"ژنۆلۆژی زانستێکە کە دەتوانێت ژیانی ژنان باشتر بکات"
ڕۆژهەڵات عارف بەشداربووی کۆنفرانسەکە لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە وتی: وۆرکشۆپەکەمان لەسەر ناساندنی کێشەی کورد بەتایبەتی ژنانی کورد بوو، بەڵام زۆر بە چڕی تیشکمان خستەسەر ناسینی ژنۆلۆژی و کاردانەوەی ئەرێنی و هاندەرانە و بەشداربووان زۆر بەپەرۆش بوون کە پێی ئاشنا ببن، چونکە ئەمە شتێکی نوێیە بۆ ناوچەکە، ژنۆلۆژی خزمەت بە هەموو ژنان دەكات و هەموومان پێویستمان بەم زانستە هەیە و ئیرادەیەكی گەورەش هەیە بۆ بڵاوكردنەوەی ئەم زانستە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەندێكی توێژینەوە دامەزراوە، بەڵام هێشتا پێویستی بە هەوڵی زیاترە، چونكە ئەم زانستە كە لە ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە پێشكەش كرا، هێشتا لە ناوچەكە و شوێنەكانی تر دا نوێیە.

 

لەلایەكی دیكەوە كۆمەڵێك ژن بۆ ئیدانەكردنی پێشێلكارییەكانی سەر ژنانی فەلەستینی و كورد و ئێزدی و سووری، خۆپیشاندانێكی ناڕەزاییان ڕێكخست و داوایان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد ئەو پێشێلكارییانە ئیدانە بكەن و سزای ئەنجامدەران بدەن.

لە چالاكییەدا، داوای یەكڕیزی بۆ خزمەتكردنی مافەكانی ژنان و وەستانەوە لە دژی ئەو سیاسەتانەی پێشێلی مافەكانی ژنان دەكەن، کرا.