"#پێویستە تورکیا ئامۆژگاری بکرێت" دەچێتە ڕیزبەندی هاشتاگی تویتەری عێراقەوە

چالاکوانانی عێراق هاشتاگی پێویستە تورکیا ئامۆژگاری بکرێتیان ڕاگەیاند و بە زووی لە تویتەردا بڵاوبووەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردوامە و سەروەری خاکی عێراق پێشێلدەکات، ئەمە ناڕەزایەتی گەلی کورد و عێراقی لێکەوتووەتەوە و بە چالاکی و هەڵمەتی جیاواز هەوڵدەدرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و هێزە نێودەوڵەتییەکان بهێنرێتە وەڵام و ئەو هێرشە داگیرکارییانە ڕابگرن.

 

شەوی ڕابردوو هەڵمەتی "#پێویستە تورکیا ئامۆژگاری بکرێت-#تركيا_لازم_تتادب" لە تویتەر ڕاگەیەندرا و بەزووی بڵاوبووەوە، ئەمەش دوای ئەوەدێت سێ جار لە ڕێگەی مووشەکەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنوری شارەدێی قادرکەرەم لە چەمچەماڵ، وتەبێژی حزبوڵای عێراق لە تویتەر ڕایگەیاند کە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان ئەواەی هێرشیان کردووەتە سەر کێلگەی غازی کۆرمۆر سەر بە هەواڵگری تورکیان.