دادگا دەیەوێت بە زۆر سزا بەسەر ڕۆژنامەنووسێکدا بسەپێنێت

نوسینگەی داواکاری گشتی دەوڵەتی تورکیا داوای کرد کە ڕۆژنامەنووس نورجان یاڵچین سزای زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژنامەنووس نورجان یاڵچین بە بیانووی دروستکردنی هەواڵ لەسەر دۆخی ژنان لە ساڵی ٢٠١٥ کاتی هێرش بۆ سەر سوری ئامەد، و بە تۆمەتی "یارمەتیدانی ئەنقەست بۆ ڕێکخراو" دۆسیەی لەسەر ئامادەکرابوو، یەکەم دانیشتنی دۆسیەکە لە چوارەمین دادگای باڵای تاوانەکانی ئامەد بەڕێوەچوو.

 

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوەدا لە ساڵی ٢٠١٥ و ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکەدا، کامێراوانی ئاژانسی ژنها بووە و لەبەر دروستکردنی ڕاپۆرت چووەتە سوری ئامەد، لە بەرامبەردا دادگا داوایکرد بە  تۆمەتی "یارمەتیدانی ئەنقەست بۆ ڕێکخراو" سزا بدرێت.

 

دادگا دانیشتنی دۆسیەکەی بۆ ٥ی تەمموز دواخست.