ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستدا گەیشتە ٤٢ هەزار و ٣١٠ کەس
ئافاد ڕایگەیاندووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەدان گەیشتوونەتە ٤٢ هەزار و ٣١٠ کەس.
ناوەندی هەواڵ
ئافاد ڕایگەیاندووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی ٦ شوبات گیانیان لەدەستداوە گەیشتوونەتە ٤٢ هەزار و ٣١٠ کەس.
دوێنێ ئێوارەی دووشەممە بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٦.٤ ناوەندی دیفنێ لە پارێزگای هاتای تورکیا هەژاند، یەکێک لەو ناوچانەی کە بوومەلەرزەکەی ٦ شوبات بە گوڕی ٧.٨ هەژاندی و بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٤٦ هەزار کەس لە تورکیا و سووریا، باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان.
دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەساتی AFAD لە تورکیا ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزە نوێیەکە شەش کەسی کوشتووە و ٢٩٤ کەسی دیکەش بریندار بووە، لەنێویاندا ١٨ کەس کە لە دۆخێکی سەختدان.