بانگەوازێک بۆ پشتگیری لەلایەن تاژێ: هەموو کەسێک پێویستە ئەوەی لە توانایدا بێت بیکات

تاژێ لە بەیاننامەیەکی نووسراودا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، پاڵپشتی خۆی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئای کوردستان دەربڕی و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هەرچییەک لە توانایاندا بێت بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە بیکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنانی ئێزیدی تاژێ، لە ڕاگەیەندراوێکی نووسراودا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا، پشتیوانی خۆی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی کە لە ٦ی شوباتدا ڕوویدا و ناوەندەکەی لە مێرێس و دیلۆک بوو، کە زیانێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە چەندین زیانی مادی و گیان لەدەستدانی هەزارەها هاوڵاتی.

 

لە سەرەتای ڕاگەیاندنەکەدا تاژێ سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەکە دەربڕی و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان خواست، وتی: "سەرەتا دەمانەوێت سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو گەلی باکووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان و هەموو ئەو کەسانە بکەین کە قوربانی بوومەلەرزەکە بوون و وەک کۆمەڵگەی ئێزدی و ژنانی ئێزدیش هاوبەشی ئازارەکانیان دەبین، هیوای چاکبوونەوە بۆ هەموو بریندارەکان دەخوازین و هیوادارین خەڵکی لە ژێر داروپەردوویش ڕزگار بکرێن".

 

"منداڵان لە ژێر داروپەردوودا دەمێننەوە"

لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئەوەشیان بیرخستەوە کە ئاکەپە هیچی بۆ پاراستنی گەل نەکردووە و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێن: "بەداخەوە ئەو شوێنانەی بوومەلەرزەکەی تێدا ڕوویداوە هێڵەکانی ئەوانە، بەڵام حکومەتی ئاکەپە هیچی نەکردووە بۆ پاراستنی گەل لە ئەنجامی کەمتەرخەمی و ساختەکاری و لە فێڵەکانیاندا ئەو بینایانەی کە خەڵک تیایدا دەژین دەبنە گۆڕەکانیان، ئەگەرچی حکومەت هۆکاری ئەو هەموو زیانانەیە، بەڵام ئێمە بەدوای هاواری خەڵکداین، منداڵان دەبنە قوربانی، بەڵام حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە هیچ شتێک ناکات بۆ ڕزگارکردنی خەڵک، ئەمە مایەی شەرمەزارییە."

 

"هەرچی لە تواناتدا بێت بیکە"

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کرابوو کە هەمووان ئەوەی لە توانایاندایە بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە بیکەن و بە هانایانەوە بچن و بەم شێوەیە وتی: " لە هەموو دنیادا پێویستە دەستی هاوکاری بۆ لێقەومانانی بومەلەرزەکە درێژبکەن چونکە ئەمە ئەرکی هەموو تاکێکە، جگە لەوەش ئەو ناوچانەی ڕۆژئاوای کوردستان کە لەلایەن تورکیاوە داگیرکراون و لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریادان، خەڵکێکی زۆر گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ئاواتەخوازین برینداران چاک ببنەوە، لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریادان هیچ هاوکارییەک ناکرێت و لەو ناوچانەی لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیادان ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت سەردانیان بکات، نە سوریا و نە دەوڵەتی تورکیا ڕێگەیان پێنادات، ئێمە داوا لە هەموو کۆمەڵگەی ئێزدی و هەروەها هەموو خەڵکی جیهان دەکەین ئەوەی لە تواناماندایە بۆ قوربانییەکان بیکەین، ئازارەکانیان ئازاری هەموومانە”.