نالین دیجلە: بە هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسان ناتوانن ڕاستییەکان بشارنەوە

ڕۆژنامەنووس نالین دیجلە هەڵسەنگاندنی بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کرد بۆ سەر میدیاکاران و وتی: "دەیانەوێت ڕۆژنامەگەری ئازاد بێدەنگ بکەن و کارە دڕندانەکانیان لە بیروڕای گشتی جیهان بشارنەوە."

ڕۆناهی نودا- دێرین ئینجیزیک

 

قامیشلۆ- لە ٢٣ی ئابدا حکومەتی تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلی تەلەفزیۆنی ژن تیڤی و لە ئەنجامدا نەجمەدین فەیسەڵ کارمەندی ژن تیڤی گیانی لەدەستدا و پەیامنێرەکەیان دەلیلا عیگید بریندار بوو.

 

ڕۆژنامەنووس نالین دیجلە کە بە گشتی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر ناوچەکە و هێرشەکانی دژی ڕۆژنامەنووسان هەڵسەنگاند و وتی: "وەک چۆن هێرشی گشتی هەیە، پێویستە خەباتێکی گشتی ئەنجامبدەن، بۆ بەشداریکردن و ڕاگرتنی ئەو هێرشانە، بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەکەوێتە ئەستۆی ڕۆژنامەنووسان و گەلی کورد."

 

"هێرشەکان هۆشیاری دەوڵەتی تورکیایە"

سەرەتا نالین سیجلە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کارمەندی ژن تیڤی نەجمەدین فەیسەڵ کرد و وتی: " لە بنەڕەتدا خەڵک پێویستیان بەوەیە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بە گشتی و بەتایبەت دوایین هێرشەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان ڕابگرن، هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە ساڵی ٢٠١٢ و دوای شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و شۆڕشی سوریا دەستیپێکرد و تورکیا لە ڕێگەی چەتەکانەوە دەستوەردانی لە سوریا کرد، ناوبەناو لە ڕێگەی گروپە چەتەکانی وەک نوسرە، چەتەکانی داعش، سوپای ئازاد و میلیشیاکانەوە، کە تورکیا بە ئامانجی تێکشکاندنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان دروستی کردووە، هێرش دەکات سەر پێکهاتە گشتییەکانی سوریا و بەتایبەتی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام هەر یەکێک لەو هێرشانە بە ئیرادەی خەڵکی ناوچەکە تێکشکێندرا."

 

"لە ساڵی ٢٠١٢ەوە تا ئێستا ٢٧ ڕۆژنامەنووس شەهید بوون"

نالین دیجلە ڕۆڵی ڕاگەیاندنی لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بەم شێوەیە هەڵسەنگاند: " "لە  سەردەمی شۆڕشدا لە ساڵی ٢٠١٢ چاپەمەنی ئازاد ڕۆڵی گرنگی هەبوو بۆ ئەوەی ئەم شۆڕشە لە هەموو جیهاندا بناسرێت، لە ساڵی ٢٠١٢ تا ئێستا ٢٧ ڕۆژنامەنووس شەهید بوون کە ٨ دانەیان ژن بوون، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە دەوڵەتێک هێرش بکاتە سەر خەڵک و کۆمەڵگە، دەوڵەتێک کە عەقڵیەتی جینۆسایدی هەبێت، گرنگی بە ڕۆژنامەنووسەکانی نادات و ئێمەش ئەوە دەزانین، جگە لەوەش ڕۆژنامەنووسان لە نزیکترین مەیدان لە پڕۆسەی شکستپێهێنانی چەتەکاندا جێگەی خۆیان گرتەوە و بە وێنە و ڤیدیۆ و دەق کاری بەڵگەییان لەسەر کرد."

 

"دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە"

نالین دیجلە ڕایگەیاند هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا هەموو ئەندامانی کۆمەڵگە دەگرێتەوە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: " لەو ماوەیەدا پێکهاتە گشتییەکانی سوریا و سەرکردەکانی ژنان و منداڵان و سەرجەم هاووڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرانە ئامانج، لەم دواییانەدا سووری و عەرەب و کورد شەهید بوون، دەوڵەتی تورکیا بەو هێرشانە دەیەوێت خەڵک بترسێنێت و دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت و ئیرادەی کۆمەڵگە بشکێنێت."

 

" دەیانەوێت ڕاستییەکان بشارنەوە لە ڕێگەی بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان"

لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان و ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامیدەدات، ڕۆژنامەنووسان دەکەنە ئامانج، ئێمە لە مێژووی دەوڵەتی تورکەوە دەزانین کاتێک ئاستی هێرشی دڕندانە زۆر بەرز دەبێت، هێرش دەکاتە سەر میدیاکاران، ئەمەش بە دەستگیرکردنیان لە باکووری کوردستان و هێرشکردنە سەریان لە ڕۆژئاوای کوردستان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بەم شێوەیە دەیانەوێت ڕۆژنامەگەری ئازاد بێدەنگ بکەن و کارە دڕندانەکانیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕای گشتی جیهان بشارنەوە و ڕێگری بکەن لەوەی ئەم ڕاستییە ببینرێت."

 

"ئەم هێرشە بە هاوکاری نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت"

نالین دیجلە باسی ئەو چەکانە دەکات کە دەوڵەتی تورکیا دژی گەلی کورد لە باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان بەکاری دەهێنێت، وتی: "ئەو چەکانەی کە لە باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان بە کار دەهێنرێن، پێویستە لێکۆڵینەوە لە چەندین جۆریان بکرێت، لەوانەش چەکی کیمیایی، ئیتر شەڕ بە مرۆڤەکان ناکرێت بەڵکو شەڕ بە تەکنەلۆژیا دەکرێت، ئەم فڕۆکە سیخوڕییانە مۆدێرنترین تەکنەلۆجیای بەردەستن و وەک ڕۆبۆتی بکوژ وان، ڕاستییە بە ئازارەکە ئەوەیە کە ئەم فڕۆکە چەکدارانە هی تورکیا نین و لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکڕدرێن، هەر بۆیە ئێمە تەنها ئەو چەکانە پێناسە ناکەین کە وەک کردەی تورکیا بەکاردێن، بۆیە وڵاتانی ڕۆژئاوا، هێزە نێودەوڵەتییەکان ناتوانن لەو چەکانە ڕزگاریان بێت کە دژ بە گەلی کورد بەکاردەهێنرێن وەک ئەوەی خەتای ئەوان نەبێت، ئەوەندە خەڵکی مەدەنی و ڕۆژنامەنووس دەکرێنە ئامانج، ئەگەر ئەو هێزانە هاوکاری دەوڵەتی تورکیا نەکەن، ئەو هێرشانە ڕوونادات، لە لایەکی تریشەوە ئاسمانی ڕۆژائای کوردستان لە دەستی ئەمریکا و ڕوسیادایە."

 

کردەوە دژ بە کۆمەڵگا کردەوەیە لە دژی ڕۆژنامەنوسان

نالین دیجلە ڕۆڵی ڕاگەیاندنی لە ئاشکراکردنی ڕاستییەکان بەم شێوەیە هەڵسەنگاند: " گرنگە کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا و هاوبەشەکانی وەک میدیای ئازاد ئاشکرا بکەین، پێویستە زیاتر لەم کردارانە بە داتا ئاشکرا بکەین و ئاشکرایان بکەین، لە تورکیا یاسا زۆرن بۆ پاراستنی مافی ڕۆژنامەنووسان، هەروەها یاسای نێودەوڵەتی هەیە بۆ پاراستنیان و تورکیا واژۆی لەسەر کردووە، وەک ئەوەی دەوڵەتی تورکیا خۆی وەک ئەندامێکی یەکێتی ئەوروپا پێناسە دەکات، بەڵام لە واقیعدا ژنان و منداڵان و ڕۆژنامەنووسان دەکرێنە ئامانجی ئەم یاسایانە، هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە تووشی کۆمەڵکوژییەکی بەرفراوان دەبن، یەکەم ئەرکی ڕۆژنامەنووسان پاراستنی مافی کۆمەڵگایە بۆ وەرگرتنی زانیاری و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان، لە شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا ڕۆژنامەنووسان بەو زانیارییە مامەڵەیان دەکرد و لە هەر کاتێکدا بە کامێرا و قەڵەمەکەیان ئەو ڕاستیانەیان بۆ ڕای گشتی و کۆمەڵگا ڕادەگەیاند."

 

"پێویستە فشاری نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی کۆمەڵگە و ڕۆژنامەنوسان هەبێت"

نالین دیجلە ئیدانەی کردەوەکانی دژ بە ڕۆژنامەنووسانی کرد و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "لە کۆتاییدا ژن تیڤی بوو بە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، هەموو کارێک لە دژی ڕۆژنامەنووسان شەرمەزار دەکەین، داوا لە هەموو ڕۆژنامەنووسان دەکەین پابەندی ئەو یاسایانە بن کە بۆ ڕۆژنامەنوسان دەرکراون، بۆ ئەوەی فشارێکی زیاتر بخرێتە سەر تورکیا کە پێکهاتەکان و خەڵکی مەدەنی نەکاتە ئامانج، لانی کەم ئەو یاسایانەی کە بۆ ڕۆژنامەنووسان دەرکراون جێبەجێ بکرێن و ئەو یاسایانە بپارێزرێن."

 

هەروەها ڕایگەیاند کە هێرشەکانی سەر کۆمەڵگە و ڕاگەیاندنەکان پێویستە لە ڕای گشتیدا ئاشکرا بکرێن و وتی: " پێویستە ئەم ڕووداوە ئاشکرا بکەین، چ وەک ڕۆژنامەگەرییەکی ئازاد و چ وەک ڕۆژنامەنووسێک، پێویستی بە هەڵوێستێکی بەهێزتر هەیە، کردەوەی دژ بە ڕۆژنامەنووسان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گەورەترین پێشێلکاری نێودەوڵەتییە، ئێمەش وەک هەموو ڕێکخراوە میدیاییەکان پێویستە ئەم ڕاستیانە بۆ ڕای گشتی بگێڕینەوە، هەر لەو پێوەندییەدا داوا لە هەموو کارمەندانی ڕاگەیاندن دەکەین بە دەنگی بەرز و بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە لە دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان قسە بکەن لە پێناو ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژی زیاتر."

https://youtu.be/PLfB5nBc9HM?si=bAJB4ARjoY4H2Yvp