دایکێک پەیامی شەرمەزاری بۆ ڕژێمی ئێران بڵاودەکاتەوە

مەهسا یەزدانی، دایکی محەممەد جەواد زاهیدی، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پۆستێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: شەرمەزاری بۆ حکومەت

ناوەندی هەواڵ

 

مەهسا یەزدانی، دایکی محەممەد جەواد زاهیدی، یەکێک لە قوربانیانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"، بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ڕێزی لە یادی کوڕەکەی گرت و نووسیویەتی: "شەرمەزاری بۆ حکومەت."

 

لە پۆستە بڵاوکراوەکەیدا نووسیویەتی: "خەم و پەژارەی بەقەد خاکێک لە دڵمدایە، لە کوێیەک ناڵەدەکێشم، ئازارەکانم تۆزقاڵێک کەم نابێتەوە، چەکم نییە تۆڵەت لێبکەمەوە، بەڵام دڵێکی ئازا و نهێنیم هەیە کە ناچەمێتەوە، تا هەناسەیەک لە جەستەم هەبێت شەڕ دەکەم بۆ تۆڵەسەندنەوەی تۆ، شەرمەزاری بۆ حکومەتی منداڵکوژ."

 

پێویستە باس لەوە بکرێت کە لە کاتی کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایەن حکومەت و ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلانی ستەملێکراوی ئێران، محەممەد جەواد زاهیدی زادە، لە شاری ساری بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.

 

https://studio.youtube.com/video/iveR5LFPKDE/