ژنان پێویستە گرنگی بە ئاوخواردنەوەی بەردەوام بدەن

ئاو خواردنەوەی بەردەوام چەندین سوودی تەندروستی بۆ ژنان هەیە و پزیشکانیش داوا دەکەن کە ژنان لە ڕۆژێکدا ٦ بۆ ٨ پەرداخ ئاوبخۆنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاوخواردنەوەی بەردەوام بە شێوازێکی ڕێکوپێک چەندین سوودی تەندروستی هەیە، هەرسکردن باشتر دەکات، پلەی گەرمی لەش ڕێکدەخات، سوڕی خوێن باشتر دەکات، یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، وزە زیاد دەکات و ڕێگری دەکات لە گرژبوونی ماسولکەکان.

 

بەشێوەیەکی گشتی پێویستە ژنان لە ڕۆژێکدا شەش بۆ هەشت پەرداخ ئاو بخۆنەوە، پێویستە لە کاتی دووگیانیدا کەمێک زیاتر بخۆنەوە، لە کاتی ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی زۆر خواردنەوەی ئاو ئەگەر چالاک بیت کالۆری دەسوتێنێت.

 

نیشانەکانی کەمی ئاوی لەش بریتین لە سەرئێشە، قەبزی، سەرگێژخواردن، ماندوێتی، میزی بۆندار و ڕەنگ تۆخ، ئاو خواردنەوە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی و لەش بە شێداری دەهێڵێتەوە، کەمی ئاوی لەش سیستەمی بەرگری لەشت دادەبەزێنێت، هەروەها ئەو کەسانەی کە قاوە یان هەر شتێک کە کافاینی تێدابێت دەخۆنەوە، پێویستە پەرداخێک ئاوی زیادە بۆ هەر خواردنەوەیەکی کافاینی زیاد بکەن، هەروەها کەمی ئاوی لەش لە کاتی دووگیانیدا، دەبێتە هۆی منداڵبوونی پێشوەختە چونکە ئاوی پێویست لە سیستەمەکەتدا نییە و منداڵدان دەست دەکات بە گرژبوون.

 

لە کاتی زیادبوونی پلەکانی گەرما  و کەمی ئاو خواردنەوە دەبێتە هۆی وشکبوونەوە و بێهۆشبوون، هەروەها  ژەهراویبوونی ئاو کاتێک ڕوودەدات کە بڕێکی زۆر لە ماوەیەکی کورتدا بخۆیتەوە، بۆیە هەوڵبدە وەرگرتنی ئاوەکەت بە درێژایی ڕۆژ بڵاوبکەیتەوە، ڕێژەی سۆدیۆم لە جەستەتدا کەمدەکاتەوە و دەبێتە هۆی پڕبوون و ئاوسانی خانەکانت.