عێراق کۆمەڵگەیەکی نوێی ٩٠ هەزار خانوویی لە بەغدا دروست دەکات

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ناوخۆیی عێراق، شاری سەدر لە بونیاتناندایە کە چەندین قوتابخانە و نەخۆشخانەی تیادا دەبێت، لەگەڵ تۆڕێکی ڕێگاوبان کە نزیکەی ٩٠ هەزار خانوو لەخۆدەگرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ناوخۆیی، گەشەپێدانی عێراق پڕۆژەی نوێی نیشتەجێکردنی شاری سەدر لە پلانی بونیاتناندایە، شارۆچکەی ئاوەدانکراوە چەندین قوتابخانە و نەخۆشخانەی تیادا دەبێت، لەگەڵ تۆڕێکی ڕێگاوبان کە نزیکەی ٩٠ هەزار خانوو لەخۆدەگرێت.

 

پرۆژەی نوێی نیشتەجێکردنی شاری سەدر کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی بەغدا، لە چەندین کار و پڕۆژەی گرنگ پێکدێت لەوانە ژێرخانی هاوچەرخ و ئاوەڕۆ و تۆڕەکانی ئاوی خواردنەوە، لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی پێشتر گرێبەستێکی پێدراوە بۆ ئەنجامدانی دیزاینەکانی "شاری سەدر" کە پێشتر بە "شاری سەدام" ناسرابوو.

 

وتەبێژی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران، حەیدەر مەجید وتی: "گرێبەستێکمان بەخشیوە بە کۆمپانیایەکی بیانی بەئەزموون بۆ ئەوەی دیزاینەکانی شاری سەدر بگرێتە ئەستۆ، دیزاینەکان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت، کە دواتر پڕۆژەکە دەبەخشێتە کۆمپانیایەکی دیکەی بە ئەزموون."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "جگە لە ٩٠ هەزار یەکە نیشتەجێبوونەکە، شاری سەدر چەندین دامەزراوەی گرنگ لەخۆدەگرێت، لەوانە تۆڕێکی ڕێگاوبانی بەرفراوان و دامەزراوەی پەروەردە و تەندروستی و خزمەتگوزارییەکان، هەروەها پڕۆژەکە بەشێکە لە چەند شارێکی نیشتەجێبوون کە عێراق پلانی بۆ داناوە بۆ کەمکردنەوەی فشاری دیمۆگرافی لە ئەنجامی زیانەکانی جەنگ بۆ خانووبەرە و زیادبوونی بەردەوامی دانیشتوان."