یەکێتی ئەوروپا پشتگیری لە ١٣٤ کۆمپانیا دەکات کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن
لە یەکێتی ئەوروپا بودجەی بە بڕی ١٠ ملیۆن یۆرۆ دابینکرا بۆ پلانێک کە تایبەتە بە نوێنەرایەتیکردنی ژنان لە داهێنانی ئەوروپا.
ناوەندی هەواڵ
یەکێتی ئەوروپا یارمەتییەکانی بۆ ١٣٤ کۆمپانیای دەستپێشخەر ڕاگەیاندووە کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن لەسەر بنەمای "تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و توێژینەوە و پەرەپێدانی چڕ"بە ئامانجی هاندانی ژنان بۆ داهێنان و پێشکەوتن لە بواری تەکنەلۆژیا.
کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە ١٤ نیسان ڕایگەیاند کە هەر براوەیەکی بودجەی پلانی WomenTechEU بەخشینێکی 75,000 یۆرۆ و ڕاهێنەرایەتی وەردەگرێت بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی کارەکانیان.
لە پلانی ئەمساڵی WomenTechEU نزیکەی سێ ئەوەندەی ساڵی ڕابردوو کۆمپانیاکان هەڵبژێردراون بۆ پاڵپشتی دارایی و ڕاهێنانی پیشەیی، بەهۆی زیادکردنی بودجەی گشتی ١٠ ملیۆن یۆرۆ.
لە ژێر بەرنامەی کاری داهێنانی ئەوروپی لە پرۆگرامی توێژینەوە و داهێنانی ئاسۆی ئەوروپا دەستپێشخەری Women TechEU ئامانجیەتی چارەسەری کەمی نوێنەرایەتی ژنان بکات لە بواری تەکنەلۆژیا و زانیاری، کە هانیان دەدات ژنان زیاتر هەوڵبدەن و پۆستەکانی بەڕێوەبەرایەتی وەربگرن.
کۆمپانیا سەرکەوتووەکان لە ٤٦٧ داواکاری هەڵبژێردراون و لە ٢٦ وڵاتەوە هاتوون، لەگەڵ ٪١٥ لە وڵاتانی ئەوروپا ئەوانەی کە بەشدارییەکی کەمیان لە پرۆگرامەکەدا هەیە و زیاتر لە ١٥ کۆمپانیا وەرگیراون.
کۆمپانیا هەڵبژێردراوەکان پڕۆژە لە کۆمەڵێک بواردا ئەنجام دەدەن لەوانە پەرەپێدانی دەرمان، فێربوونی دیجیتاڵی و ڕۆبۆتیکی سەربەخۆ پاشان پاڵپشتی دارایی و پیشەیی دەکرێن بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆژەکانیان.