کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان و ئاشتی و ئاسایش بەڕێوەچوو

کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان و ئاشتی و ئاسایش لە ئەبوزەبی دەستیپێکرد و پێداچوونەوە بە بڕیارنامەی ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایش و دەستکەوتەکانی ژنان دەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان و ئاشتی و ئاسایش ڕۆژی پێنجشەممە لە ئەبوزەبی دەستیپێکرد و ئامانجی کۆنفرانسەکە پێداچوونەوەیە بە دەستکەوتەکانی پەیوەست بە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش کە گرنگی بەشداریکردنی یەکسانی ژنان و بەشداریکردنی تەواویان لە هەموو هەوڵەکان بۆ پاراستنیان دووپات دەکاتەوە.

 

کۆنفرانسەکە کە بە هاوکاری لەگەڵ چەند لایەنێک لەوانە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەدەچێت، جەخت لەسەر بەشداریکردنی ژنانی سەرکردە لە کۆمەڵگەی مەدەنی لە پرۆسەی جۆراوجۆری بەرنامەی کاری نیشتمانی دەکاتەوە و کۆمەڵێک بڕیاردەری نێودەوڵەتی و بەرپرسانی باڵا و دیپلۆماتکار و کەسایەتی پەیوەندیدار بە پرسەکانی ژنان و ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەی عەرەبی و جیهان بەشداری تێدا دەکەن

 

کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان و ئاشتی و ئاسایش، پەیوەندی بە بڕیارنامەی ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشەوە هەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٠ دەرچووە و جەخت لەسەر گرنگی بەشداریکردنی یەکسانی ژنان و بەشداریکردنی تەواو لە هەموو هەوڵەکان دەکات بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچە جێناکۆکەکان لە سەرانسەری جیهان و قۆناغی بنیادنانی دوای شەڕدا .

 

رانیە یەحیا، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی ژنان لە میسر و شارەزا لە بواری مافەكانی ژنان، ڕایگەیاند، كۆنفرانسەكە لەم كاتەدا گرنگییەكی زۆری هەیە، بەو پێیەی لە قۆناغێکدا دێت کە جیهان ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری دەبێتەوە، کە ژنان ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە لە دامەزراندنی یاساکانی ئاسایش و سەلامەتی و ئاشتیدا، جا چ لەناو خێزانەکەیاندا بێت یان لە ژینگەی کار و کۆمەڵگەکەیاندا.

 

سەرچوە: سکای نیوز عەرەبی