دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ "باشترین توێژینەوەی زانستیی ژنان" کرایەوە

وەزارەتی خێزان، ژن، منداڵ و پیرانی تونس دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ خەڵاتی باشترین توێژینەوەی زانستیی ژنانی ڕاگەیاند.

تونس

 

وەزارەتی خێزان، ژن، منداڵ و پیرانی تونس دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ خەڵاتی "باشترین توێژینەوەی زانستیی ژنان" کردەوە کە تا ٨ی حوزەیران توێژینەوەکان وەردەگیرێن.

 

خەڵاتی مەراسیمەکە، خەڵاتێکی داراییە کە ساڵانە بەبۆنەی ٨ی ئاب، پیرۆزکردنی ڕۆژی نەتەوەیی ژنانی تونس، دەدرێتە بەشترین توێژینەوەی زانستی کە لەلایەن ژنانی لێکۆڵەرەوە کراوە.

 

مەرجەکانی خۆپاڵاوتن بۆ "باشترین توێژینەوەی زانستیی ژنان" ئەوەیە کە توێژینەوەکە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لە بارەی گۆرانکاری کەشوهەوا و خۆگونجاندن لەگەڵیدا کرابێت.

 

ت.پ