پێش ئەوەی دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە، داخران

جارێکی دیکە بیانووی "پۆشاکی شەرعی"ی تاڵیبان ڕێگری لە دووبارە کردنەوەی خوێندنگاکانی کچان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

تاڵیبان جارێکی دیکە قوتابخانەی کچانی ئەفغانستانی بە بیانووی "بەرگی شەرعی و گونجاو" داخست، وەزارەتی پەروەردەی تاڵیبان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "سەرجەم خوێندنگاکانی کچان (قوتابخانە ناوەندی و ناوەندییەکان) داخراون".

 

لە  ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەگەر بەپێی شەریعەت و عورف و کلتوری ئەفغانی جلوبەرگی قوتابخانەکان دیزاین بکرێت، ئەوا قوتابخانە بەپێی حوکمی سەرکردایەتی میرنشینی ئیسلامی قوتابخانەکان دەستپێدەکاتەوە".

 

ئەم ڕاگەیەندراوە لەکاتێکدا بڵاوکرایەوە کە تاڵیبان بەڵێنی دابوو دوای چەند مانگێک لە داخستنی خوێندنگاکانی کچانی ئەفغانی، ئەمڕۆ ٢٣ی ئادار دووبارە بکرێنەوە.

 

ت.پ