٢١ کەس بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر بوومەلەرزەکە دەستگیرکران

دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، پۆلیس لێکۆڵینەوەی یاسایی لە دژی بەڕێوەبەرانی ٣٣٠ ئەکاونت دەستپێکرد بە بیانووی بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر بوومەلەرزەکە لە سۆشیال میدیا، لە کۆی ١١٠ کەسی دەستبەسەرکراو، ٢١ کەسیان دەستگیرکراون.

ناوەندی هەواڵ

 

حکومەت کە ناتوانێت وەڵامی ئەو ڕەخنانە بداتەوە کە دوای بوومەلەرزەکەی تورکیا و باکووری کوردستان هاتۆتە ئاراوە و ئاڕاستەی دەکرێت، بە هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری هەوڵ دەدات کاردانەوەکان سەرکوت بکات، لە کاتی بوومەلەرزەکەدا ١١٠ کەس لەسەر پۆستەکانیان لە میدیای دژە نەتەوەیی ڕاگیراون و ٢١ کەسیش دەستگیرکراون.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشدا بڵاوکراوەتەوە، ٦٥١ بەڕێوەبەری ئەکاونت دەستنیشانکراون کە گوایە پۆستیان لەسەر سۆشیال میدیا کردووە، لێکۆڵینەوەی یاسایی لە دژی ٣٣٠ بەڕێوەبەری ئەکاونت دەستیپێکردووە، لە کۆی ١١٠ کەسەکەش ٢١ کەسیان دەستگیرکراون، چەندین کەسی دیکەش بەهەمان تۆمەت دەستگیرکراون.

 

هەروەها ٧٦ ماڵپەڕ دەستنیشانکراوە کە بۆ خراپ بەکارهێنانی ئیرادەی ئەو کەسانە دامەزراون کە دەیانەوێت یارمەتی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە بدەن داخرا کە بە شێوازی "ناوی خواستراو" بۆ ساختەکاری ئامادەکرابوون.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ڕێگەی ١٥  ئەکاونتی پلاتفۆرمی میدیای ئۆنلاینەوە داوای پارە لە هاوڵاتیان کراوە کە ناوی دامەزراوە فەرمییەکان بەکاردەهێنن یان خۆیان بە ناوی دامەزراوە فەرمییەکان دەدوێن.