ژمارەی بەندکراوە بەهائییەکان زیادیکردووە

وتەبێژی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کە ژمارەی بەندکراوە بەهائییەکان لە زیندانەکانی وڵاتی ئێران زیادی کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی HRANA، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ ئاداری ٢٠٢٢ سیمین فەهاندەج، وتەبێژی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهائییەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ژمارەی بەندکراوانی بەهائی لە زیندانەکانی وڵاتی ئێران زیاد بووە.

 

لە بەیاننامەیەکدا کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەهائی بۆ ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ناردوویەتی، ئاماژە بەوە دراوە کە زیاتر لە هەزار بەهائی چاوەڕێی دادگاییکردن و سزادان دان و دەستبەسەرداگرتنی موڵکی بەهائییەکان لە بەرژەوەندی بارەگای جێبەجێکاری ئیمام لە هەڵکشاندایە.

 

ڕژێمی ئیسلامی ئێران بە شێوەیەکی سیستماتیک کۆمەڵگەی بەهائی لە ئێران، کە یەکێکە لە کەمینە ئایینیەکان سەرکوت دەکات و لە سەرەتاییترین مافەکانیان بێبەشیان دەکات، هەروەها  بەهائییەکان مافی فەرمی کەمینەیەکی ئایینییان نییە لەو وڵاتەدا.

 

بەهائییەکان لە هەموو چالاکییە گشتیەکان بێبەشکراون، وەک خوێندن، زانکۆکان، مافی کارکردن لە حکومەت یان فەرمانگەکانی سەر بە حکومەت.

 

ت.پ