پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر هێرشەکانی تورکیا هاتەدەنگ
پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە تێکدەدات و کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی دەبێت وەڵامیان هەبێت.
ناوەندی هەواڵ
پەرلەمانی ئەوروپا لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، ئەم هێرشانە ئاسایشی ناوچەکە تێکدەدەن و نابێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێگە بە هێرشی زیاتری تورکیا بدات و دەبێت وەڵامیان هەبێت لە بەرامبەر هێرشەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت تورکیا بە زووترین کات هێرشەکانی ڕابگرێت، هێندەی تر سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە نەخاتە مەترسییەوە، ئەڤین ئیجیر، پەرلەمانتاری سوید لەوتەیەکدا وتویهتى: پێویسته یەکێتی ئەوروپا ناوچەی دژە فڕین لە ڕۆژئاوای کوردستان دروستبکات و ھەنگاوی جدی بنێت بۆ کۆتاییھێنان بە پهلامارهكانى تورکیا.
لهلایهكى دیكهشهوه ھێلینا دالی، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا وتی: پهلامارهكانى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەبێتە مایەی زیندوو بوونەوەی داعش و نەھامەتییەکان لهو بهشهى كوردستان زیاتر دهبێت.
ئەمە لە کاتێكدایە، تورکیا بڕیاریداوە، جگە لە هێرشە ئاسمانییەکانی هێرشی زەمینیش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێبکات و سەرۆکی ئەو وڵاتەش ئاماژەی بەوەکردووە، بەدرێژایی ٣٠ کیلۆمەتر لەناو خاکی سوریا ناوچەی ئارام دروست دەکەن.